دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى به‌رنامه‌ى سێیه‌م رۆژی شاندى هه‌رێمی كوردستان له واشنتن
له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌راڵ مایكل باربیرۆ:
شاندی هه‌رێمى كوردستان له ته‌لارى پێنتاگۆن له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌راڵ مایكل باربیرۆ لێپرسراوى ده‌زگاى تایبه‌ت به ئاسایشی سه‌ر به وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا كۆبۆوه.
له دیداره‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندی پته‌وى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كرا و له‌و باره‌یه‌وه شاندی هه‌رێم سوپاس و پێزانینی ئاراسته‌ى ژه‌نه‌راڵ باربیرۆ كرد بۆ ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ى كوردستان هه‌یانبوو كاتێك له عێراق وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازیی ولاَتهكهى له عێراق بوو، هه‌وڵه‌كانی بهرِێزیشیان به‌رز نرخاند بۆ رێكخستنه‌وه‌ى سوپاى عێراق و ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌ى هه‌یبووه له بواره‌كانى مه‌شق و راهێنان و بونیاتنانى تواناكان.
له‌گه‌ڵ راوێژكاران و شاره‌زایانی بوارى وزه:
شاندی هه‌رێم له ته‌لارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له راوێژكاران و شاره‌زایانی وه‌زاره‌ته‌كانى ده‌ره‌وه و وزه و بازرگانى په‌یوه‌ندیدار به وزه و نه‌وت و غاز كۆبۆوه.
له دیداره‌كه‌دا شاندی هه‌رێم به تێر و ته‌سه‌لى سیاسه‌ت و هه‌ڵوێست و تێرِوانینی هه‌رێمی كوردستانی خستهرِوو سه‌باره‌ت به یاساى نه‌وت و غاز و چۆنیه‌تی به كارهێنانی له عێراقی تازه‌دا له‌گه‌ڵ پهیرِهوكردنی سیسته‌مى فیدراڵی له گشت بواره‌كاندا، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرایه‌وه كه پێویسته عێراق ببێته خاوه‌نى یاساى نه‌وت و غاز و داهاته‌كه‌شی به پێی ده‌ستوور دابه‌ش بكرىَ به‌و شێوه‌یه‌ى له به‌رژه‌وه‌ندی تێكرِاى گه‌لانى عێراقدا بێت.
له وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا:
شاندی هه‌رێم له ته‌لارى پێنتاگۆن له‌لایه‌ن بهرِێز د.كۆڵن كاڵ جێگرى یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى به‌رگریی ئه‌مه‌ریكاوه پێشوازیی لێكرا.
له دیداره‌كه‌دا پرسه‌كانى په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تى و كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ئاینده‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و كێشه‌ى كه‌ركووك و ناوچه دابرِێنراوهكان قسه و باسیان له‌باره‌وه كرا، هه‌روه‌ها بارودۆخی ناوچه‌كه به گشتی و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ولاَتانی ده‌وروبه‌ر و ئه‌و گۆرِاكاریانهى له ناوچه‌كه روو ده‌ده‌ن تاوتوێ كران.
فوئاد حوسێن پوخته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به دیدو تێرِوانینی هه‌رێمی كوردستان له به‌رامبه‌ر تێكرِاى پرسه‌كان خستهرِوو و جه‌ختى له‌سه‌ر خواستى هه‌رێم كرده‌وه بۆ دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه‌كی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش.
د.كۆڵن له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رۆڵی سه‌ركردایه‌تى سیاسیى گه‌لی كوردستانی به ئیجابی وه‌سف كرد كه له‌سه‌ر گۆرِهپانی سیاسی عێراقدا هه‌یه‌تى و ته‌ئكیدیشی له‌سه‌ر پابه‌ندبوونى ولاَتهكهى كرده‌وه بۆ به‌رده‌وامی پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی بازرگانى ئه‌مریكی - كوردستانی:
شاندی هه‌رێم له باره‌گاى نوێنه‌رایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له واشنتن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌و كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكیانه كۆبۆوه كه له هه‌رێمی كوردستان له بوارى وزه‌دا كار ده‌كه‌ن.
له دیداره‌كه‌دا كه به مه‌به‌ستى پشتیوانیكردن له هه‌رێمی كوردستان و رێخۆشكردن له هاتنى كۆمپانیاى زیاتر و دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی زیاتر له پێناو پێشخستنی ئاستى په‌یوه‌ندییه ئابوورى و بازرگانییه‌كانى نێوان كوردستان و ئه‌مه‌ریكا رێكخرا بوو، فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم سه‌ره‌تا خۆشحاڵی خۆى بۆ ئه‌و هه‌نگاوه دهربرِی و سوپاسی هاتنه‌پێشه‌وه‌ى كۆمپانیاكانى كرد، دواتریش تیشكی خسته سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و ئابووریه‌كانى هه‌رێم و جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی ئه‌و رۆڵه كرده‌وه كه (ئه‌نجومه‌نى بازرگانی ئه‌مه‌ریكی - كوردستانی) دهتوانىَ بیگێرِێ بۆ په‌ره‌پێدانی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و واشنتن.
د.ئاشتى هه‌ورامی وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێم له میانی دیداره‌كه‌دا پوخته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به سیاسه‌تى هه‌رێم بۆ په‌ره‌پێدانى كه‌رتى وزه باس كرد و ده‌رفه‌تى كارى بۆ كۆمپانیاكان خستهرِوو.
فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم باسی له زیادبوونى ژماره‌ى كونسوڵخانه و نوێنه‌رایه‌تییه بیانییه‌كان كرد له هه‌رێمی كوردستان و ئاماژه‌ى به سیاسه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێم كرد بۆ هاوكاری و پشتگیریكردنى كارى وه‌به‌رهێنان و له‌وباره‌یه‌وه هاته سه‌ر یاسای وه‌به‌رهێنان و ئه‌و كه‌رت و بوارانه‌ى كه‌وا ده‌رفه‌تى كاریان تێدا هه‌یه.
له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه قوباد تاڵه‌بانی نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێم له واشنتن سوپاسی به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی كۆمپانیاكانى كرد و به‌ڵێنی پێدان كه هه‌وڵی زیاتر بده‌ن بۆ ئاماده‌كردنی كارنامه‌یه‌ك خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا بگهیهنىَ.
شایانی باسه كه (ئه‌نجومه‌نی بازرگانی ئه‌مه‌ریكی - كوردستانی) به ده‌ستپێشخه‌ریی نوێنه‌رایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێم له واشنتن به هه‌ماهه‌نگیی و راوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكیانه دامه‌زراوه كه له هه‌رێمی كوردستان له بوارى وزه‌دا كار ده‌كه‌ن.
