سەرۆك بارزانی: ئه‌نجامى سه‌ره‌تایى لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریده‌خات هاندان و ته‌حریز هه‌بووه و, كه‌مته‌رخه‌مى بۆ كۆنتڕۆڵكردنى باروودۆخهكهش هه‌بووه, هەردوولا بەپێی یاسا به‌پێى یاسا سزا ده‌درێن
به ناوى خواى مه‌زن و دلۆڤان
خوشك و برایانى خۆشه‌ویست , جارێكى دیكه ناڕازى بوون و دڵگرانى خۆم به‌رامبه‌ر به ڕووداوه‌كانى ده‌ڤه‌رى زاخۆ ده‌رده‌برم كه بووه هۆى سووتاندنى چه‌ندین دوكان و هۆتێلى هاووڵاتیان و پاشان سوتاندنى چه‌ند باره‌گایه‌كى یه‌كگرتوو .
من له كاتێكدا بهتووندیى ئه‌و تاوانانه مهحكوووم ده‌كه‌م , داواكاریشم كه هه‌موو تاكێكى گه‌له‌كه‌مان ڕێگه نه‌ده‌ن ئه‌م فه‌رهه‌نگه نامۆیه له كوردستان سه‌رهه‌ڵ بدات , كوردستان به‌وه جوانه و ناسراوه كه فه‌رهه‌نگى پێكه‌وه ژیانى ئاینى , مه‌زهه‌بى , سیاسى , نه‌ته‌وه‌یى تیایدا جێگیره , به‌ڵام به‌داخه‌وه ڕووداوه‌كانى زاخۆ , زیانى به‌م فه‌رهه‌نگه گه‌یاند .
ئه‌نجامى سه‌ره‌تایى لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریده‌خات كه به‌ڕوونى هاندان و ته‌حریز هه‌بووه , هه‌روه‌ها كه‌مته‌رخه‌مى بۆ كۆنتڕۆڵكردنى باروودۆخهكهش هه‌بووه , كه‌س گومانى نه‌بێت كه هه‌م هانده‌ره‌كان و هه‌میش كه‌مته‌رخه‌مه‌كان به‌پێى یاسا سزا ده‌درێن و تاچه‌ند ڕۆژێكى دیكه‌ش ئه‌نجامى زیاتر ده‌رده‌كه‌ون و لهبهرڕۆشنایى ئه‌و ئهنجامانهشدا , یاسا بڕیارى خۆى ده‌دات , بۆ له‌مه‌ودواش ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ى داب و نه‌ریت و ئه‌خلاقى گه‌له‌كه‌ماندا ئازادى هه‌مووان پارێزاو بێت , پێوویسته له‌سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایش كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه نه‌ده‌ن له‌مه‌ودوا كه‌س ئاژاوه بگێڕێت و به‌كه‌یفى خۆى یاسا فه‌رز بكات .
ئومێده‌وارم په‌رله‌مانى كوردستان هه‌رچى زووتره یاساى پێوویست بۆ ڕێكحستى ژیان له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌ربكات , داوا له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م هه‌وڵ بده‌ن بارودۆخه‌كه هێوربكه‌نه‌وه و ئه‌حكامى پێشوه‌ختیش نه‌درێت .
