په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ناوچه‌ی بادینان 8 برِیاری ده‌ركرد
دوای به‌شداریی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران بۆ گفتوگۆكردن په‌رله‌مانی كوردستان راپۆرتی لیژنه‌ی هاوبه‌شی په‌رله‌مانی په‌سند كرد كه بریتی بوون له، ئیدانه كردن و مه‌حكوم كردنی رِووداوه‌كانی ده‌ڤه‌ری بادینان و ده‌ستدرێژه‌كانى سه‌ر رۆژنامه‌نوسان و سوتانى باره‌گاكانى یه‌كگرتووه و شوێنه‌كانى تر ، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ده‌ستیان هه‌بووه له‌و پلان دانان و هاندان تاوانیان ئه‌نجام داوه و بدرێنه ده‌ست یاسا\".
ده‌بێت حكوومه‌ت ئه‌و به‌رپرسه ئیداریان سزا بدات كه كه‌م ته‌رخه‌میان كردووه، پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێم به پێی یاسا قه‌ره‌بووی مادی و مه‌عنه‌وی ئه‌و كه‌سانه بكاته‌وه كه زه‌رمه‌ند بوون، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێكهێنراوه، په‌له بكات له‌كاره‌كه‌ی و به‌زووترین كات ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی رِابگه‌یه‌نێت، ده‌زگاكانی رِاگه‌یاندن هه‌ڵمه‌تی دژ به یه‌كتر رِابگرن و هه‌موو ده‌زگاكانی رِاگه‌یاندن له‌ئاست به‌رپرسیاریه‌تی دابن، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌رِێگه‌ی وتار بێ‌ژان ووه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و په‌روه‌رده له‌رێگاى خۆیانه‌وه گیانی برایه‌تی و لێبورده‌وه‌ی پێكه‌وه‌ژیان بچه‌سپێنێت، په‌رله‌مانی كوردستان وه‌كو ته‌واوی نه‌ته‌وه جیاكانی جه‌خت له‌سه‌ر پێكه‌وه ژیان بكه‌نه‌وه."
