د.كه‌مال كه‌ركوكی : میدیا ده‌توانێ رۆلی كاریگه‌ر ببینێ له‌هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی نه‌خوازراو
سه‌ره‌تای كۆنگره رۆژنامه‌نووسیه‌كه د.كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: میدیا ده‌توانێ رۆلی كاریگه‌ر ببینێ له‌هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی نه‌خوازراو ئه‌ویش له‌رێگای باسكرن و شرۆڤه‌كردنی رووداوه‌كان وه‌كو خۆی، هه‌روه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ناوی پهرلهكانی كوردستان جارێكی تر ئیدانه‌ی ئه‌م رووداوانه‌ی كردوو وتی : رووداوی له‌م جۆره به‌رژه‌وه‌ندی هیچ كه‌سێكی تێدانیه و روونیكرده‌وه كه ده‌بێ هه‌موولا كاربكه‌ین بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ناوبانگه جوانه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌عیراق و ناوچه‌كه‌و جیهان هه‌یه‌تی له‌كه‌دار نه‌بێت.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌میانی روونركدنهوهكانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه نابێت و ناكرێت هیچ كه‌سێك له‌ژێر ههرپاساوێكدا بێت باره‌گای حزبیك لایه‌نێ یان شوێنی بژێوی هاولاتیان بسوتێنی و زیانی پێ بگه‌یه‌نی. بۆئه‌وه‌ی تاوانبارنی ئه‌م رووداوه‌ش به‌سزای خۆیان بگه‌یه‌ن د. كه‌مال كه‌ركوكی داوای لهههمولا كرد تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه واز لێبێنن تا ئه‌و لیژنه‌یه‌ی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم پێكیهێناوه كاری خۆی بكات كه ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك تاوانبار بوو له‌هه‌ر لایه‌نێك بێت له‌هه‌ر ئاینێك بێت ده‌بێ سزای یاسایی خۆی وه‌ربگرێت.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌رۆلی په‌رله‌مانیش كرد كه لهكاتهدژوارو ناسكه‌كاندا هه‌میشه په‌رله‌مانی كوردستان به‌رۆلی خۆی ههلساوهو له‌م رووداوه‌شدا لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌سبه‌جێ ناردۆته نالوچهكهو ئه‌وانیش راپۆرتی خۆیان پێشكه‌شی په‌رله‌مان كردوو له‌میانی دوو دانیشتندازیاتر له 60 په‌رله‌مانتار قسه‌یان له‌سه‌ر كردوو ئه‌مرۆش به‌بریاری گونجاو ده‌رچووین بۆئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌رێگای دامه‌زراوه‌كانی جێبه‌جێی بكات و ببێته هه‌وێنی ئارامی له‌هه‌رێمی كوردستان.
دواتر له‌لاین رۆژنامهنووسانىهوه چه‌ندی مپرسیار ده‌رباره‌ی رووداوه‌كانی دهۆك و مه‌سه‌له گوهرمهكانی ئه‌مرۆی كوردستان و عیراق ئاراسته‌ی سهلارۆكی په‌رله‌مان كرا‌و ئه‌وه‌یش وه‌لامی پێویستی دانه‌وه.
