شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی ئاژانسی په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبۆوه
له دیداره‌كه‌دا شاندی كوردستان و لێپرسراوانی ئاژانسی ناوبراو كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان خاتوو مارا روودمان یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی ئاژانسی په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاژانسه‌كه، پابه‌ندبوونی ئاژانسه‌كه‌ی خۆیانیان دووپات كرده‌وه بۆ به‌رده‌وامی كاركردن له هه‌رێمی كوردستان و عێراق، هه‌روه‌ها باسیان له‌و به‌رنامانه‌ی خۆیان كرد كه هه‌یانه و له‌و باره‌یه‌وه بیروڕا سه‌باره‌ت به گرنگیی بوونی به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش ئالوگۆڕ كرا كه له داهاتوودا ئه‌نجام بدرێ.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا چه‌ندین پرس و ته‌وه‌ری په‌یوه‌ست به بواره‌كانی كشتوكاڵ و پیشه‌سازیی و سه‌روه‌ریی یاسا و دادوه‌ریی وئافره‌تان به گرنگییه‌وه تاوتوێ كران.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا شاندی هه‌رێمی كوردستان به گرنگی زانی كه ئاژانسی په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی ئه‌مه‌ریكا به سوود وه‌رگرتن له‌و كه‌شه ئارام و سه‌قامگیره‌ی هه‌رێم، نووسینگه‌یان له كوردستان هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر كه‌ڵك له ده‌رفه‌ته‌كان وه‌ربگرێ و خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا بكرێ.
