شاندی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدا
له دامه‌زراوه‌ی به‌رگریی له دیموكراسی:
شاندی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی چالاكییه‌كانیدا و له‌سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مه‌ریكا، دیدارێكی له لایه‌ن (دامه‌زراوه‌ی به‌رگریی له دیموكراسی) بۆ سازكرا كه دامه‌زراوه‌یه‌كی هزری و توێژینه‌وه‌ی نزیك له پارتی كۆماریی ئه‌و وڵاته‌یه، شاندی كوردستان له پانێڵه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ری خسته‌ڕوو كه جێبایه‌خی دامه‌زراوه‌كه بوو، ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی خرانه‌ڕوو بریتی بوون له (بارودۆخی عێراق به گشتی و به تایبه‌تیش له قۆناغی دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی دراوسێ، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و رۆڵی كورد له عێراق و ناوچه‌كه)، ئه‌م ته‌وه‌رانه له گفتوگۆیه‌كی كراوه‌دا به تێروته‌سه‌لی باسیان لێوه كرا و بیروڕایان له‌سه‌ر خرایه روو.
له وه‌زاره‌تی ووزه‌ی ئه‌مه‌ریكا:
شاندی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ردانیدا بۆ وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن به‌ڕێز دانیال كۆنمان جێگری وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ژماره‌یه‌ك راوێژكاری وه‌زاره‌ته‌وه پێشوازیی لێكرا.
له دیداره‌كه‌دا چه‌ندین پرسی تایبه‌تی په‌یوه‌ست به وزه و ئاسایشی وزه و سیاسه‌تی هه‌رێم له رووی وزه و یاسای نه‌وت و غاز له عێراق تاوتوێ كران، شاندی كوردستان دید و هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی هه‌رێمی روون كرده‌وه له رووی سه‌رچاوه سروشتییه‌كان و گه‌شه‌پێدانیان له پێناو خۆشگوزه‌رانیی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به گشتی.
له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا:
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌یدا، شاندی هه‌رێم له ته‌لاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له لایه‌ن باڵیۆز كارلۆس پاسكوال نێرده‌ی تایبه‌ت و رێكخه‌ری كاروباری وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ئامۆس هۆتشتاین جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ ئاسایشی وزه و باڵیۆز ریچارد مۆرنینگ ستار نێردراوی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له ئه‌وروپا و ئاسیاوه پێشوازیی لێكرا.
له دیداری نێوان شاندی كوردستان و لێپرسراوانی ئه‌مه‌ریكی بواری وزه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه باس له چه‌ندین پرس و ته‌وه‌ری په‌یوه‌ست به وزه و سامانه سروشتییه‌كان و سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته خرانه روو.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و دیداره‌دا كه به‌ڕێز ولیام بێرنز جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا تێیدا ئاماده بوو، جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی تایبه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه و به‌ڕێز ولیام بێرنز پابه‌ندبوونی ئه‌مه‌ریكای به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم دووپات كرده‌وه و ئاماژه‌ی به ئاكامی سه‌ردانه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی به‌ڕێز جۆ بایدنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد.
شاندی كوردستانیش له‌لای خۆیه‌وه پوخته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه خسته روو و دواتر بیروڕا ده‌رباره‌ی پرسی وزه و نه‌وت له عێراق و هه‌رێم ئالوگۆڕ كرا، له كۆتاییدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی ده‌رچوونی یاسای نه‌وت و غاز و دابه‌شكردنی داهات له عێراق كرده‌وه وه‌ك پێویستییه‌كی گرنگ كه سوود له سامانه‌كه‌ی وه‌ربگرێ و یاساكه‌ش له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و به له‌به‌رچاوگرتنی مادده ده‌ستووریه‌كان ئه‌و پرس و بواره رێكبخات.
