له‌سه‌ر داوه‌تی فه‌رمی ڕێكخراوی یونسكۆو ئۆفێسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ په‌روه‌رده‌و فێركردن له سوێسرا، له‌شاری جنیفی سوێسری پوخته‌ی به‌رنامه‌ی (داڕشتنی چوارچێوه گشتیی و هه‌میشه‌ییه‌كان بۆ دانان و ئاماده‌كردنی پرۆگرامه‌كانی خوێندن له‌سه‌ر ئاستی عیراق و هه‌رێمی كوردستان) به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه پشت به‌پێوه‌ره جیهانی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌به‌ستێت بۆ دانان و ئاماده‌كردنی پرۆگرامه‌كان، به‌ئاماده‌بوونی هه‌ردوو وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ و، له‌لایه‌ن لێژنه‌ی هونه‌ری و ته‌كنیكی ئاماده‌كاری ئه‌م ڕه‌شنووسه، كه له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پرۆگرامه‌كان له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ڕاوێژكارانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌ردوولاو ڕاوێژكارانی نێوده‌وڵه‌تی ڕێكخراوی یۆنیسكۆ پێشكه‌ش به‌هه‌ردوولاكرا وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی زانستی نێوده‌وڵه‌تی كاری پێده‌كرێت و پرۆگرامه‌كانی داهاتوو له هه‌موو ئاستێك له‌سه‌ر ئه‌م پێوه‌ره داده‌ڕێژرێن و پرۆگرامه ئاماده‌كراوه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌م چوارچێوه‌یه كاری هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی هه‌ر كه‌لێنێك یان خاڵێكی نادیار ئه‌گه‌ر به‌دیكراوه هه‌مان شت بۆ پرۆگرامه‌كانی عێراق و له‌ماوه‌ی داهاتوو پلانی ڕاهێنان و به‌رنامه‌ی تواناسازی بۆ سه‌رجه‌م كه‌سانی په‌یوه‌ندیدار له شاره‌زایانی پرۆگرام و په‌روه‌رده‌كاران و مامۆستایان و سه‌رپه‌رشتیاران، به‌رنامه‌ی بۆ داده‌ڕیژرێت..
له وته‌یه‌كدا وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم سوپاسی هه‌موو ئه‌ولایه‌نانه‌ی كرد كه له ئاماده‌كردنی ئه‌م ڕه‌شنووسه ڕۆلی كاریگه‌ریان بینی و بابه‌تێكی گرنگی له‌مجۆره‌یان وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی زانستی هێنایه كایه‌وه كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن ده‌بێته رێبه‌ر بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كار له پرۆگرامه‌كانی خوێندن ده‌كه‌ن.. له‌ماوه‌یه‌كی كه‌می داهاتووشدا وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی نیشتیمانی ئه‌م ڕه‌شنووسه ده‌خرێته به‌رده‌ست لێژنه‌ی په‌روه‌رده له په‌رله‌مانی كوردستان و عێراق و سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندیداران و خه‌ڵكی كوردستان.