راگه‌یاندنی کۆتایی کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی و یه‌کێتی
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یاندنه‌که‌یه:
\"له هه‌لومه‌رجێکی خرۆشاوی ئێستای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا، که کاریگه‌ریی له‌سه‌ر جیهان، ناوچه‌که، عێراق‌و کوردستانیش، به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان هه‌یه. هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی یهکیتیو پارتی، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێزان سه‌رۆک تاڵهبانیو سه‌رۆک بارزانی، سه‌ر له‌به‌یانی (7/12/2011) بۆ تاوتوێکردنی کۆی ڕووداو‌و کێشه‌کان کۆ بوونه‌وه‌و له کۆبوونه‌وه‌که‌شدا، ته‌وه‌ر به ته‌وه‌ر، بار‌و دۆخه‌که‌و په‌یوه‌ندیان به دیموکراسی‌و ئه‌زمونی کوردستان‌و په‌یوه‌ندی ستراتیژی پارتی‌و یه‌کێتی، لێک دایه‌وه. دوای هه‌ڵسه‌نگاندنێکی بابه‌تیانه‌ی قۆناغه‌که، که له کۆبوونه‌وه‌که‌دا به قۆناغێکی سیاسی نوێ دیاری کرا،له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمانی‌و نهتهوهییو دیموکراسیه‌وه، ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه، په‌سه‌ند کران.
- دۆخی ڕۆژهه‌ڵات: هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی، به‌ڕه‌چاوکردنی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له‌ناو ڕووداوه‌کاندا ههنو کاریگه‌ری ناله‌باریان له‌سه‌ر دیموکراسی‌و ڕه‌وتی گۆڕانکارییه‌کان ده‌بێ، سهرهراش، جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه که ئامانجی دیموکراسی‌و چاکسسازیو دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، له ڕۆژههڵاتو ناوچه‌که‌دا، بونه‌ته داخوازی بنچینه‌یی گهلانو کۆمه‌ڵه‌کان. بۆیه، به‌دیهێنانیان پێویستییه‌کی له‌دواخستن نه‌هاتوون.
- دۆخی عێراق: به‌نیگه‌رانیه‌وه، کۆبونه‌وه، ده‌ڕوانێته دۆخی چه‌قبه‌ستووی عێراق‌و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی کێشه که‌ڵه‌که‌بووه‌کانی نێوان لایهنهکانو داوده‌زگاکان، که سه‌ره‌نجام، له زیانی زۆربه‌ی خهڵکو چاره‌سه‌ر نه‌کردنی کێشه‌کان شکاوه‌ته‌وه. به‌تایبه‌تی بواره‌کانی خزمه‌ت گوزاریو زیاد بوونی مه‌ینه‌تییه‌کان له ناوهڕاستو خواروی عێراقدا. کێشه‌ی مه‌ترسیداریش جێبه‌جێ نه‌کردنی ده‌ستورو ئه‌و ڕێکهوتننامانهیه، که هه‌م له نێوان هێزه جیاجیاکانداو هه‌م له نێوان هه‌رێمی کوردستان‌و حکوومه‌تی عێراقدا، کۆکین له‌سه‌ریان. بۆیه، کۆبوونه‌وه سوربوونی خۆی له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی بڕگه‌کانی ده‌ستورو ڕێکه‌وتننامه‌کان دوپات ده‌کاته‌وه‌و پێشی وایه، پێچه‌وانه‌که‌ی، هه‌تا دێت زیانی سیاسی‌و شێوه‌ی حکومڕانی خراپتریان لێ ده‌که‌وێته‌وه. هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی، سوورین له‌سه‌ر پاراستنی هاوسه‌نگی نێوان هێزو پێکهاته جیاوازه‌کان، به‌رده‌وامیش، وه‌کو هه‌میشه، به‌شێکی کاریگه‌ر ده‌بین له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان.
- هه‌لومه‌رجی کوردستان: ههلو مه‌رجی کوردستان، له‌م قۆناغه نوێیه‌دا، پێویستی بــــــه داڕشــــتنی سیاسه‌تی نوێ‌و گۆڕانکاری نوێ‌و چاکسازی زۆرتر‌و فراوانکردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌کانه، هه‌روه‌کو له په‌یامی هاوپه‌یمانی کوردستان‌و دوا پرۆژه‌ی چاکسازی هه‌ردوو حیزب دا، په‌سه‌ندمان کردوون. به‌دی هێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ش، بێ جیاوازی ڕێبازی سیاسی ئه‌رکی هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌کی سیاسی‌و دڵسۆزانی کوردستانه. ئه‌ویش له چوارچێوه‌ی یاسا‌و ڕێسای ئهرکو مافه‌کاندا. یهکێتیو پارتی دووپاتی ده‌که‌نه‌وه که سورن له‌سه‌ر پاراستن‌و په‌ره‌پێدانی ئه‌زمونی دیموکراسی کوردستان‌و چاکسازی‌و خزمه‌ت گوزاری..ئاماده‌ی درێژه پێدانی هه‌موو جۆره دیالۆگێکی به‌ر پرسیارانهشن له‌گه‌ڵ تێکڕای لایه‌نه‌کاندا.به‌گوێ گرتن له‌ڕه‌خنه‌و پێشنیاز‌و پرۆژه‌ی بهجێشهوه؛ له به‌رامبه‌ردا، دیاره، پاپه‌ندبوون به ئارامی سیاسی‌و پێکه‌وه ژیانی به‌رپرسیارانه، هه‌ر وا ئازادی سیاسی‌و ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی، بنه‌مای کاریگه‌رن بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکه هاوبه‌شه‌کانی دیموکراسی‌و خه‌باتی هاوچه‌رخی نهتهوهییو کۆمه‌ڵایه‌تی. په‌یوه‌ند به‌م ئامانجه هاوبه‌شانه‌ش، بێگومان، ڕێگه به‌هیچ جۆره پێشێلکارییه‌ک نادرێ که ئازادی گوزهرانو سه‌ربه‌ستی ده‌ربه‌ستی سیاسی، له‌ژێر هیچ په‌رده‌و بیانویه‌ک تێک بدات.لادانیش له یاسا، بێگومان سزای یاسایی له‌سه‌ره.
- په‌یوه‌ندی ستراتیژی: هه‌تا دێت، ڕووداوه‌کانی ناوچه‌که، عێراق‌و کوردستان، باشتر ده‌یسه‌لمێنن که هاوپه‌یمانی ستراتیژی نێوان پارتی‌و یه‌کێتی، نه‌ک هه‌ر گرنگه، به‌ڵکو ده‌سته‌به‌ری پاراستنی ئه‌زمونه دیموکراسیه‌که‌ی کوردستان‌و ڕه‌واندنه‌وه‌ی مهترسییهکانیشه، له عێراق‌و کوردستان‌و ناوچه‌که‌شدا. بۆیه، هه‌ردوولا، به بێ دوو دڵی، پابه‌ندبوونی خۆیان به ڕێکه‌وتننامه‌ی ستراتیژی، باشتر له جــــارانو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ش، لـــــهسهراپای ئۆرگان‌و بواره‌کاندا، ئێستا له جاران زیاتر، به‌گرنگتر زانی.
له‌به‌ر ڕۆشنایی هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخه‌که‌و ئه‌رکه‌کان، له ناوچه‌که، عێراق، کوردستان‌و په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا، بڕیاری پێک هێــنانی چه‌ندین لـــیژنهی هاوبه‌ش درا، بۆ:
• ئاماده‌کردنی لێکدانه‌وه‌یه‌کی بابه‌تی له‌سه‌ر ڕووداو‌و پێشهاته‌کانی ڕۆژههڵاتو ناوچه‌که‌و کوردستان.
• لیژنه‌یه‌ک بۆ ئه‌رکه هاوبه‌شه‌کانی ڕاگه‌یاندن.
• لیژنه‌یه‌ک بۆ سه‌رپه‌رشتی ههڤاڵانو ڕێنوێنی کردنیان له مه‌ڵبه‌ندو لقه‌کاندا.\""
ئیتر بۆ پێشه‌وه.
پارتی دیموکراتی کوردستان یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان
7/12/2011
کوردستان- دوکان"
