راپۆرتی لێژنه‌ی هاوبه‌شی مافه‌کانی مرۆڤ و ناوخۆی په‌رله‌مانی کوردستان سه‌باره‌ت به رووداوه‌کانی بادینان
له‌م راپۆرته‌دا هاتووه:
\"له‌م راپۆرته‌دا هه‌ر باس و وتارێک که په‌یوه‌ندیی به تۆمه‌تبار کردنی هه‌ر لایه‌ن و که‌سێک بێت نه‌هاتوو تاکو دادگا و لێژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی خۆیانی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.
له‌م راپۆرته‌دا ته‌رکیز له‌سه‌ر ئه‌دای ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی حکومه‌ت کردووه نه‌ک لایه‌نه سیاسییه‌کان.
ده ئه‌ندامی لێژنه‌که سه‌ردانی مه‌یدانیی پارێزگای دهۆکیان کرد.
له سه‌ردانی یه‌که‌می لێژنه بۆ زاخۆ، به‌رپرسی نووسینگه‌ی په‌رله‌مان زانیارییه‌کی گشتیی به لێژه‌که دا و
سه‌ردانی قایمقامیی زاخۆ کرا و له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی ئه‌منیی شاره‌که کۆبۆوه.
سه‌رتا لێژنه‌ی ئه‌منی زانیاریی له‌سه‌ر سه‌باره‌ت رێژه‌ی زه‌ره‌رو زیانه‌کانی رووداوه‌کان خسته روو.
لێژنه‌ی ئه‌منی رایگه‌یاند که37که‌س که زۆربه‌یان پۆلیس و ئاسایش بوون به سووکی بریندار بوون و که‌سیش به گوللـه بریندار نه‌بووه.
زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری زیانه‌کان له مه‌سیحی و ئێزیدییه‌کان که‌وتووه.
به گوته‌ی لێژنه‌ی ئه‌منی،53که‌س به فه‌رمانی دادوه‌ر گیراون که هه‌ندێکیان لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر کراوه و ئازاد کراون و چه‌ند گۆمالێکراوێکیش خۆیان حه‌شار داوه.
لێژنه‌ی ئه‌منیی زاخۆ ده‌ڵێت: له نوێژی هه‌ینی \""مه‌لا ئیسماعیل سندی\"" باسی له مونکه‌راتی کردووه و یه‌ک دوو مه‌لای دیکه‌ش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته دواون و دواتر \""مه‌هدی مسته‌فا\"" داوای له مه‌لا کردووه که داوای هێرش کردنی سه‌ر ئه‌م شوێنانه بکات، دوای ئه‌وه هێرشه‌کان ده‌ستی پێکردووه و ئه‌م دوو مه‌لایه ده‌ستگیر نه‌کراون.
80پۆلیسی فریاکه‌وتن رێژه‌یه‌کی که‌میان له واجب دابوون که 60یان ئاسایشن.
چینییه‌کان 9 که‌س بوون و به هه‌وڵی پۆلیس رزگار کراون و 13پۆلیس له‌م رووداوه بریندار بوون.
هه‌روه‌ها به نووسراو هه‌ڕه‌شه له‌و خاوه‌نی ئه‌و شوێنانه کراوه که ئه‌گه‌ر جارێکی دیکه بکرێنه‌وه، مردنی به‌دوادا ده‌بێت.
به رای لێژنه‌ی ئه‌منیی شاره‌که ئه‌م رووداوانه به به‌رنامه بووه و پێشتر پلانی بۆ داڕێژراوه و وێنه‌کان له‌لایان پارێزراوه.
لێژنه‌ی ئه‌منیی شاره‌که ده‌ڵێت ئه‌وان سه‌باره‌ت به هۆکاری نه‌توانیان بۆ کۆنتڕۆل کردنی رووداوه‌که ئه‌وه بووه که رۆژه‌که هه‌ینی بووه و رووداوه‌که له‌ناکاو بووه و هه‌ر هێنده فریاکه‌وتوون که چینییه‌کان رزگار بکه‌ن. 40پۆلیس و 60 ئاسایش له واجب بوون و قایمقامیش گوتوویه‌تی که رووداوه‌که له‌ناوکاو بووه.
دواتر لێژنه‌ی هاوبه‌شه‌که‌ی په‌رله‌مان سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌کانی کرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کگرتوو کۆبۆوه.
مه‌سیحی و ئێزیدییه‌کان نیگه‌رانیی خۆیان سه‌باره‌ت به‌م رووداونه ده‌ربڕی و گوتوویانه که هه‌ست به نائارامی ده‌که‌ن.
دواتر لێژنه‌که سه‌ردانی شارۆچکه‌ی سێمێلی کرد و له‌گه‌ڵ قایمقام و لێژنه‌ی ئه‌منیی سێمێل کۆبۆوه.
لێژنه‌ی ئه‌منیی سێمێلیش رایگه‌یاند: چه‌ند گه‌نجێک دروشمی جیهادیان ده‌گوته‌وه که پێشتر رێژه‌که‌یان که‌م بوو و داوای سووتاندنی ئه‌م شوێنانه‌یان ده‌کرد و چه‌ند شونێکیان تێک دا و تا کۆتایی رووداوه‌که ژماره‌یان بۆ 700که‌س زیاد بوو و دواتر په‌لاماری گوندی \""سێجێ\""یان دا که مه‌سیحین.
دواتر ویستوویانه په‌لاماری \""خانکێ\"" بده‌ن که هی ئیزیدییه‌کانه به‌ڵام توانرا کۆنتڕۆڵ بکرێت.
لێژنه‌ی ئه‌منیی سێمێل ده‌ڵێت که40پۆلیس و 40ئاسایشیان هه‌یه نه‌یانتوانیوه به‌م ژماره که‌مه کۆنتڕۆڵی بارودۆخه‌که له سێمێل بکه‌ن.
دواتر لێژنه‌ی په‌رله‌مان سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌کانی سێمێلیان کرد.
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کگرتووش له سێمێل گوتی که په‌یوه‌ندییان به قایمقامی سێمێل کردووه به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌که‌یان وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه.
دوای ئه‌مه‌ش لێژنه‌که سه‌ردانی دهۆکی کرد و شوێنی رووداوه‌کانی دهۆکی به‌سه‌ر کردووه که یه‌که‌م جێگا مه‌ڵبه‌ندی یه‌کگرتوو بوو و لێژنه‌که ئه‌م رووداوانه‌یان مه‌حکوم کرد و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندیش گوتی که ئه‌وان له شه‌وی رووداوه‌که په‌یوه‌ندییان به پارێزگاره‌وه کردووه و 11پۆلیسی بۆ ره‌وانه کردوون.
دوای سووتانی باره‌گای یه‌کگرتوو، چه‌ند یانه‌یه‌کی مه‌سیحییه‌کانیش سووتاوه.
دواتر لێژنه‌که سه‌ردانی پارێزگاری دهۆکیان کردوو و پارێزگاری دهۆکیش گوتوویه‌تی به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێک هێزی بۆ زاخۆ ره‌وانه کردووه، نه‌یانتوانیوه کۆنتڕۆڵی رووداوه‌کانی دهۆک بکه‌ن و رووداوه‌که‌ش له‌ناکاو بووه و کار و کاردانه‌وه‌ی عه‌فه‌ویی خه‌ڵکی دهۆک بووه.
هه‌روه‌ها لێژنه‌ی په‌رله‌مان راسپه‌رده‌ی خۆیان له کۆتایی راپۆرته‌که‌دا خوێندوه که بریتی بوون له:
1- ئیدانه‌کردن و مه‌حکوم کردنی رووداوه‌کانی ناوچه‌ی بادینان
2- هه‌موو ئه‌و ئه‌وانه‌ی که ده‌ستیان هه‌بووه له‌و پلاندانان و هاندان تاوانیان ئه‌نجامداوه ده‌بێت بدرێنه ده‌ست یاسا
3- ده‌بێت حکومه‌ت ئه‌و به‌رپرسه ئیداریانه سزا بدات که که‌مته‌رخه‌میان کردووه
4- پێویسته حکومه‌تی هه‌رێم به‌پێی یاسا قه‌ره‌بووی ماددی و مه‌عنه‌وی ئه‌و که‌س و لایه‌نانه بکاته‌وه که زه‌ره‌رمه‌ندبوون.
5- ئه‌و لێژنه‌یه‌ی که له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه پێکهێنراوه په‌له بکات له‌کاره‌که‌ی و به‌زووترین کات ده‌ره‌نجامه‌که‌ی رابگه‌یه‌نێت.
6- ده‌زگاکانی راگه‌یاندن هه‌ڵمه‌تی دژ به‌یه‌کتر رابگرن و هه‌موو ده‌زگاکانی راگه‌یاندن له‌ئاست به‌رپرسیارییه‌تیی مێژوویی خۆیان بن.
7 - وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له رێگه‌ی پیاوانی ئایینی و وتاربێژانه‌وه گیانی برایه‌تی و لێبورده‌یی پێکه‌وه ژیان بچه‌سپێنێت و په‌ره پێبدات
8- په‌رله‌مانی کوردستان وه‌کو ته‌واوی نه‌ته‌وه جیاکانی جه‌خت له‌سه‌ر پێکه‌وه ژیان بکه‌نه‌وه."
