سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد لهوهلید جونبولات
له‌م دیداره‌دا كه‌وه‌زیرانی رۆشنبیری و كشتوكاڵ ئاماده‌ی بوون باس له‌گرنگی په‌یوه‌ندی سیاسی و دپلۆماسی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عیراق و لوبنان كرا‌و هه‌ردولا ته‌ئكیدیان لهزیاتری گه‌شه‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه كرده‌وه.
هه‌ر له‌م دیداره‌دا وه‌لید جونبولات به بایه‌خی زۆره‌وه باسی له‌گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌رێمی كوردستان كرد كه‌له‌چاو ناوچه‌كانی تری عیراق پێشكهوتوترو ئارام و سه‌قامگیرتره و هه‌ڵوكانی حكومه‌تی هه‌رێمیشی له‌پرۆسه‌ی بوژانه‌وه‌و ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری به‌گرنگ وه‌سف كرد.
له‌ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا سه‌باره‌ت بهگۆڕانكاریهكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و پێویستی سود وه‌رگرتن له‌ده‌رس و په‌نده‌كانی بیر‌ورا ئاڵوگۆر كرا
