به‌ئاماده‌بونی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناوی ده‌رچوانی زانكۆی كه‌ركوك‌و شاری كه‌ركوك بۆ به‌رنامه‌ی تواناسازی راگه‌یه‌نرا
له‌وته‌یه‌كیدا به‌رێز د. دلاوه‌ر عه‌لادین وه‌زیری خوێندنی باڵا‌وتوێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌مرۆی به‌رۆژێكی گرنگ‌و خۆش وه‌سفكرد كه تێیدا پێشوازی ده‌كرێت له نوخبه‌یه‌كی خوێندكار‌و ده‌رچوانی به‌رنامه‌ی تواناسازی شاری كه‌ركوكی خۆشه‌ویست كه‌ده‌بنه نوخبه‌یه‌كی نوێ بۆ سه‌ركرده‌ی ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌مان.
د. دلاوه‌ر وتی ئه‌م پۆله خوێندكاره كه ژماره‌یان 56 كه‌سه له‌قۆناغی سێیه‌می به‌رنامه‌ی تواناسازیدا دوای كێیركێ له‌پرۆسه‌یه‌كی شه‌فافانه‌و دادپه‌روه‌رانه له‌ناو109 كه‌سدا ناوه‌كانیان به‌سیسته‌می ئه‌لكترۆنی ده‌رچووه هیوادارم بتوانین به‌زوترین كات ره‌وانه‌ی سه‌نته‌ر‌و زانكۆكانی جیهانیان بكه‌ین بۆ راهێنان‌و فێربون‌و ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا‌و دواتر پێشوازیكردنیان‌و هاتنه‌وه‌یان بۆ خزمه‌تكردنی شاری كه‌ركوك‌و وڵاته‌كه‌ی خۆیان.
له‌وته‌كه‌یدا وه‌زیری خوێندنی باڵا‌وتوێژینه‌وه‌ی زانستی سوپاسی به‌رێز د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه‌له بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2009 دا به‌خه‌ڵكی كوردستان‌و لاوان‌و گه‌نجانیدا بۆ داهێنانی به‌رنامه‌ی تواناسازی‌و دواتر ته‌رخانكردنی بری 100 ملیۆن دۆلار ساڵانه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م به‌رنامه گرنگ‌و پێویسته‌ی تواناسازی كه تائه‌مرۆ زیاتر له 3000 خوێندكار‌و ده‌رچوانی ئه‌م به‌رنامه‌یه ناویان هاتۆته‌وه‌و زیاتر له 1400 كه‌سیان به‌ئامانجی خۆیان گه‌یشتون‌و له زانكۆ ناوداره‌كانی ئه‌مریكا‌و به‌ریتانیا‌و وڵاتانی دیكه سه‌رقاڵی ته‌واوكردنی خوێندنی باڵان‌و هه‌مو پێداویستیه‌كی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌شیان بۆدابینكراوه.
پاشان به‌رێز د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌وته‌یه‌كدا پیرۆزبای خۆی‌و جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌و به‌رێز ئازاد به‌رواری جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی به ده‌رچوانی قۆناغی سێیه‌می به‌رنامه‌ی تواناسازی خه‌ڵكی كه‌ركوك راگه‌یاند.
سه‌رۆكی حكومه‌ت وتی پیرۆزبێت له‌م ژماره ده‌رچووه‌ی به‌رنامه‌ی تواناسازی بۆ شاری كه‌ركوك‌و پێی راگه‌یاندن ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌رفه‌ته بۆتان ره‌خساوه تاوه‌كو لاوانی كه‌ركوك به‌به‌رنامه‌ی تواناسازی روبكه‌نه ناوه‌نده پێشكه‌وتووه‌كانی خوێندن‌و به‌سیسته‌م‌و به‌رنامه‌ی نوێی سه‌رده‌میانه شادبن.
سه‌باره‌ت به‌گرنگی به‌رنامه‌ی تواناسازی له سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمدا د. به‌رهه‌م وتی :بونی به‌رنامه‌ی تواناسازی بۆخۆم‌و هاورێكانم له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گرنگبو چونكه ده‌ربری بۆچون‌و سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمه بۆ چاكسازی‌و باشكردنی ئاینده‌و بره‌و به‌توانا‌و لێهاتویی خه‌ڵكی ووشیاری كوردستانه‌كه‌ی خۆمان.
سه‌رۆكی حكومه‌ت سوپاسی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد كه هاریكاربون بۆ ته‌رخانكردن‌و دیاریكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ سه‌رخستنی ئه‌م به‌رنامه‌ی تواناسازییه كه بۆساڵی دووه‌میش بودجه‌ی بۆته‌رخانكراوه هه‌روه‌ك سوپاسی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاشی كرد له سه‌رخستنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌و چالاكی ستافه تایبه‌تمه‌نده‌كه‌یان به‌م به‌رنامه‌یه.
له‌به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی \" به‌رنامه‌ی تواناسازی له‌سه‌ربنه‌مای شه‌فافیه‌ت‌و دورله‌حیزبایه‌تی‌و خزم خزمێنه‌و واسته‌كاری كاری خۆی كردووه‌و ده‌كات ئه‌ویش بۆئه‌وه‌ی به‌یه‌كسانی ده‌رفه‌تی خوێندن بۆ لاوه‌كانمان بره‌خسێنین بۆ ته‌واوكردنی خوێندن له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و پاشان هاتنه‌وه‌و خزمه‌تكردنی وڵاتی خۆیان.
سه‌باره‌ت به پشكی خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك‌و ناوچه دابراوه‌كانیش له به‌رنامه‌ی تواناسازیدا به‌رێز د. به‌رهه‌م ساڵح وتی به‌هه‌مان پێوه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م به‌رنامه‌یه‌شمان بۆ ئه‌وناوچانه‌ی دابراون‌و شاری كه‌ركوك خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه ده‌سپێكی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش به‌م ژماره له‌گه‌نج‌ولاوه‌ی شاری كه‌ركوك‌و زانكۆی كه‌ركوك ده‌سپێده‌كه‌ین كه‌هیوادارم ئه‌مه هۆكارێك بێت بۆ ره‌وینه‌وه‌ی به‌شێك له‌و ئازار‌و زیانانه‌ی له‌رابردودا به‌و ناوچانه گه‌شتون‌و قه‌ره‌بوی به‌شێك له زامه‌كانیان بۆ بكرێته‌وه.
سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند مه‌به‌ستمانه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لایه‌نه‌باش‌و گه‌شه‌كانی ئه‌م ئه‌زمونه بخه‌ینه خزمه‌ت خه‌ڵكی خۆمان له‌كه‌ركوك‌و خانه‌قین‌و شه‌نگار‌و ته‌واوی ناوچه دابراوه‌كانی تر.
سه‌رۆكی حكومه‌ت وتی ئه‌و كه‌ركوكه‌ی نه‌وه له‌دوای نه‌وه خوێنی به‌خشیوه ئه‌مرۆ هه‌وڵ ئه‌ده‌ین به‌خزمه‌تكردن ئامێزی بۆ بكه‌ینه‌وه‌و سه‌ركردایه‌تی سیاسی‌و حكومه‌تی هه‌رێم به‌م رۆحیه‌ته‌وه ده‌روانێته به‌ها‌ونرخی كه‌ركوك‌و ناوچه دابراوه‌كانی تر‌و ئه‌ركی سه‌رشانمانه وه‌ك حكومه‌ت چیمان پێبكرێت بۆخزمه‌تی كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی تر درێغی نه‌كه‌ین‌و ئێوه‌ش دوای هاتنه‌وه‌تان خزمه‌ت به‌شاری كه‌ركوك‌و ئاشتی‌و پێكه‌وژیان بكه‌ن له شاره‌كه‌تان.
له‌كۆتای وته‌كه‌شیدا سه‌رۆكی حكومه‌ت وتی \"" هیوادارم جارێكی تر سیاسه‌تی پاكتاوی نه‌ژادی دوچاری ئه‌م شار‌و ناوچانه نه‌بێته‌وه‌و هه‌ر سه‌ركه‌وتوبن له‌سایه‌ی ئاڵای شه‌كاوه‌ی كوردستان‌و ئه‌زمونی حكومرانی هه‌رێمی كوردستان. "
