به‌ سه‌رپه‌رشتی هه‌ر دوو سه‌رۆك بازرانی و تاڵه‌بانی كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و یه‌كێتی ده‌ستی پێكرد

به‌ سه‌رپه‌رشتی هه‌ر دوو سه‌رۆك بازرانی و تاڵه‌بانی كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و یه‌كێتی ده‌ستی پێكرد
ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ هاوێنه‌ هه‌واری دوكان به‌ سه‌ر په‌رشتی هه‌ر دوو به‌رِێزان مسعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌ر دوو مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و یه‌كێتی كۆبونه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند \"كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی هه‌ر دوو به‌رِێزان مسعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی و جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه‌\"".

سه‌رچاوه‌كه‌ روونیكرده‌وه‌\"" له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ ده‌كرێ\"".

وتیشی\""زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و پارتی به‌شدارییان له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ كردووه‌ كه‌ یه‌ك رۆژ ده‌خایه‌نێ\"".

"
Top