دەمیرتاش: پارتى دەسەڵاتدار بەنیازە سیاسەتى \"قەڵاچۆكردنى ئابوورى\"" جێبەجێ بكا"

دەمیرتاش: پارتى دەسەڵاتدار بەنیازە سیاسەتى \
(ئاكانیوز)- سەڵاحەدین دەمیرتاش سەرۆكى پارتى ئاشتیى و دیموكراسیی كوردى لە توركیا ئەمڕۆ سێشەم راى گەیاند، پارتى داد و گەشەپێدانى دەسەڵاتدارى توركیا دواى تەواكردنى پرۆسەكانى \"قەڵاچۆكردنى سیاسی\""، خۆى بۆ ئەنجامدانى \""قەڵاچۆكردنى ئابوورى\"" لەژێر ناوى یاساى \""قەدەغەى پارەداكردنى تیرۆر\""دا ئامادە دەكا.

دەمیرتاش لە وتەیەكیدا لە كۆبوونەوەیەكى فراكسیۆنى پارتەكەى لە پەرلەمان گوتى \""حكوومەتى داد و گەشەپێدان بە بیانووى پێوەندی بە كۆما چڤاكا كوردستان (كەچەكە)، پارتى ئاشتى و دیموكراسی كردە ئامانج، ئەویش بەهۆى ئەو سەركەوتنەى پارتەكە لە هەڵبژاردنەكاندا بەدەستى هێنا\"".

هەروەها گوتى دەسەڵاتدارانى توركى نێزیكەى 5 هەزار سیاسەتوان و چالاكى بوارى مافەكانى مرۆڤیان دەستگیر كردووە، هەروەها بەهۆى ئەوەى دەسەڵات رێگەیان پێ نادا بە زمانى كوردى بەرگرى لە خۆیان بكەن، دادگەییكردنى گیراوان نێزیكەى سێ ساڵ درێژەى كێشاوە.

دەمیرتاش حكوومەتى تۆمەتبار كرد بەوەى هەوڵ دەدا بە بیانووى ئامادەكردنى رەشنووسى یاساى قەدەغەى پارەداركردنى تیرۆر دەست بەسەر سەرمایەى ئۆپۆزسیۆندا بگرێ."
Top