سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق ده‌كات
هه‌ر له‌و دیداره‌دا كه به‌رێزان شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا وه‌زیری پێشمه‌رگه و كه‌ریم شنگاڵی وه‌زیری ناوخۆ و فه‌ریقی یه‌كه‌م عومه‌ر عوسمان و ژماریه‌ك له به‌رپرسانی دیكه‌ی عه‌سكه‌ری ئاماده‌ی بوون ، رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی زاخۆ و هه‌ندێ له ناوچه‌كانی پارێزگای دهۆك هه‌ڵسه‌نگێندران و له‌م رووه‌وه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ئه‌م رووداوانه بوونه‌ته جێی نیگه‌رانی و سه‌رسوڕمانی ئێمه كه چۆن له هه‌رێمی كوردستاندا كه هه‌میشه به پێكه‌وه ژیانی برایانه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كان ناسراوه ، كاری توندوتیژی به‌رامبه‌ر به مه‌سیحی و ئێزدییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن و له هه‌مان كاتدا سه‌رسامین به هه‌ڵسوكه‌وتی سه‌رۆك بارزانی كه به‌و په‌ڕی خۆراگری و حیكمه‌ته‌وه توانی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوانه‌دا بكات.
سه‌رۆك بارزانی باسی سه‌ردانه‌كه‌ی خۆی بۆ زاخۆ و دهۆك كرد‌و و رایگه‌یاند كه بوونی جیاوازی سیاسی لای من زۆر سروشتییه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان پێی سه‌ربه‌رزه ئه‌و پێكه‌وه ژیانه‌ی هه‌رێمی كوردستانه كه پێویسته بێته پاراستن ، ئه‌م رووداوانه دژی سه‌وابته‌كانی ئێمه‌ن ، له ده‌ستوور ئازادی هه‌موو كه‌س و پێكهاته‌یه‌ك دابینكراوه و بۆ رێكخستنی ژیانی خه‌ڵكیش په‌رله‌مان ته‌نها ده‌زگایه كه بتوانێ یاسا ده‌ربكات . ئێستاش لێژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه دانراوه و هه‌ر هه‌مووشمان پابه‌ندی ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بین و رێنوێنیشم داوه به هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه كه به توندترین شێوه رووبه‌ڕووی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه بوه‌ستن كه مه‌به‌ستیان ئاژاوه نانه‌وه و تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بێ.
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ئه‌مریكا دووپاتی ئه‌وه‌ی كرده‌وه كه كاری باش له هه‌رێم كراوه و دڵنیاشین له سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك بارزانی هه‌رێم هه‌نگاوی باشتریش ده‌نێ و به ناوی گشت ئه‌فسه‌رو سه‌ربازانی هێزه‌كانی ئه‌مریكاش له عیراق سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ پشتیوانی و هاریكاری به‌رێزیان و راشیگه‌یاند كه ئێمه شانازی به سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌ك سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ین كه كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌بوو له سه‌ر شه‌خسی خۆم .
سه‌رۆك بارزانی_ش ستایشی رۆڵی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای كرد‌و رایگه‌یاند كه ئه‌ویش رێزێكی زۆری بۆ ژه‌نه‌راڵ لوید ئۆستن و فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ی هه‌یه و روونیشیكرده‌وه كه ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا به تایبه‌تی بۆ گه‌لی كوردستانی كردووه له رزگاركردنی له رژێمی دیكتاتۆری جێی رێزه‌و ئه‌و گه‌له‌ش باش له واتای وه‌فاداری ده‌زانێ و هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ خواست له ئه‌ركی ئاینده‌یدا.
ئه‌مه‌و له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا بیروڕا سه‌باره‌ت به دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه و كاریگه‌رییان به سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عیراقدا ئاڵوگۆڕكرا.
