كۆنفرانسێكی ستراتیجی له باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رِێوه‌چوو
كۆنفرانسه‌كه له هوتێل رۆتانا به‌رِێوه‌چوو كه به چاودێری په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان به هاوكاری رێكخراوی UNDP ساز كرا بووه.
نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا بۆ پاڵپشتی سه‌روه‌ری یاسا له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند ، له ئێسته‌دا له هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك یاسا ده‌رچوونه بۆ پاراستنی مافه‌كانی ئافره‌تان و یه‌كسانی له نێوان هه‌ر دوو ره‌گه‌ز، ئێمه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان له رابردوو ژماره‌یه‌ك خول و كۆرسی راهێنانی كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆر له بواری مافه‌كانی ئافره‌ت كردۆته‌وه.
په‌خشان زه‌نگه‌نه ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان له كوردستان له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند ،به‌رِێوه‌چوونی ئه‌م كۆنفرانسه‌كه له چوار چیوه‌ی چاڵاكیه‌كانی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ئافره‌تانه كه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌یان كار و چاڵاكی ئه‌نجام دراوه‌ز
هه‌روه‌ها كه‌مال كه‌ركووكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له وته‌یه‌كدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كرد كه، له كوردستان دا سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه پێوه‌نداره‌كان له هه‌وڵ و كۆشش دابوونه بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی ئافره‌تی كورد به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو بنێ كه تا ئێسته‌ش به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی باش هاتۆته‌دی.
