قونسوڵی گشتی عێراق له دووبه‌ی سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆكاروباری بازرگانی له ئیمارات كرد
قونسوڵی گشتی عێراق له دووبه‌ی سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆكاروباری بازرگانی له ئیمارات كردوو هه‌موو هاوكاری و پشتیوانیه‌كی بۆ ده‌ربرین.
له‌وباره‌یه‌وه شیلان خانه‌قا نوێنه‌ری بازرگانی حكومه‌تى كوردستان رایگه‌یاند:\"له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رێز عیسمه‌ت عه‌گید قونسوڵی نوێی گشتی عێراق له دووبه‌ی ئه‌وه‌ی پێ راگه‌یاندین كه ،نوێنه‌رایه‌تی بازرگانی كوردستا ن له ئیمارات كاری باش كردووه بۆبه‌ره‌و پێشبردنی پرسی ئابوری كوردستان له ده‌وڵه‌تی ئیمارات ،هه‌روه‌ها بانگێشت كردنی سه‌رمایه‌دارانی ئیماراتی و غه‌یره ئیماراتی به مه‌به‌ستی هاندانیان و وه‌گه‌ر خستنی سه‌رمایه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان .وه توانیویه‌تی رۆڵی خۆی بسه‌لمێنێت وه‌ك لایه‌نێكی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تی ئیمارات به دروست كردنی په‌یوه‌ندیه‌كی به‌رچاو له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا فه‌رمیه‌كانی ئیمارات ئه‌مه‌ش مایه‌ی خۆش حاڵییه .
شیلان خانه‌قا گوتیشی:\""ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه وێرای سوپاسكردنی،سه‌ردانه‌كه‌ی قونسوڵی نوێ ی عێراق بۆ یه‌كه‌م جاربۆ نوێنه‌رایتیه‌كه‌مان پاش ده‌ست به كاربوونیان له پۆسته نوێیه‌كه‌ى ،ئه‌وه‌شمان پێ راگه‌یاندن كه هه‌ردوو لا ،ئێمه وه‌ك نوێنه‌رایتی بازرگانی كوردستان پێویستمان به هاوكاری ئێوه هه‌یه‌وئێوه‌ش وه‌ك قونوسوڵیه‌تی گشتی عێراق له دووبه‌ی پێویستان به هاوكاری ئێمه هه‌یه ،ئه‌مه ش بۆ زیاتر خزمه‌ت كردنی كوردستان وه‌ك هه‌رێمێك له ده‌وڵه‌تی عێراق ،وه هیوای زیاتری په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانمان خواست:\""
جێی باسه له ئێستادا نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆكاروباری بازرگانی له ئیمارات به‌شێوه‌یه‌كی دبلۆماسیانه په‌ره‌ی به په‌یوه‌ندیه‌كانی داوه و په‌یوه‌ندیه‌كی باشی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م قونسوڵیه‌ت و باڵیۆزخانه‌ى ولاَتان و لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كانی ئیماراتدا دروست كردووه ."
