ژوورێكی عه‌ملیات له نێوان یه‌كێتی زانایان و به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری مه‌سیحیه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف پێكهێندرا
دواتر له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسیدا عه‌بدوڵا سه‌عید سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان رایگه‌یاند:دواى ئه‌و رووداوه‌ناخۆشانه‌ى رۆژى هه‌ینى له شارى زاخۆ روویدا و خه‌ریك بوو رووداوه‌كان به ئاراسته‌یه‌كى تر برِوات و دڵه‌رِاوكى له‌ناو هاوولاَتیان دروست بێت ، ئێمه وه‌ك یه‌كێتى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان به پێویستمان زانى كۆبونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ برا مه‌سیحیه‌كانى و رۆشنبیران ئه‌و ئایینیه بكه‌ین، له‌و كۆبونه‌ه‌یه خۆشبه‌خته بیروبۆچونه‌كان له‌یه‌كتر نزیك بوون و هه‌موان له‌گه‌ڵ ئه‌وه بوین كه به زوترین كات ره‌وشه‌كه ئارام بكرێته‌وه\".
روونیكرده‌وه\"" دواى گۆرینه‌وه‌ى بیر‌ورا له‌سه‌ر ئه‌م ره‌وه‌شه برِیارماندا ژوورێكى عه‌مه‌لیاتى هاوبه‌ش له نێوان ئێمه وه‌ك یه‌كێتى زانایان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشت كاروبارى مه‌سیحیه‌كان له كوردستان دروستن بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى به‌ووردى چاودێرى حاڵه‌تى له‌و شێوه‌بكه‌ن و به‌په‌له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى لێ ئاگه‌دار بكه‌ینه‌وه\"".
پاشان قه‌شه زه‌یا نوێنه‌رى مه‌تران به‌شار مه‌تراى هه‌ولێر رایگه‌یاند : پێویسته ئێمه له بارودۆخى له‌و جۆره بقۆزینه‌وه بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان ئایین و نه‌ته‌وه‌كان له كوردستان و جه‌خت له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان بكه‌ینه‌وه و به‌هێزى بكه‌ین ، نه‌وه‌ك بێ هێز ولاواز بێت ، هه‌روه‌ك پێویسته رێگا نه‌ده‌ین دوژمنانى كوردستان به‌و رووداوانه‌ى زاخۆ و شوێنه‌كانى تر دڵخۆشبن. وتیشى: ئه‌و رووداوه‌ى چه‌ند رۆژه كارێكى زۆرهه‌ڵه‌یه، به‌لاَم كاتێك روویدا پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت ، بۆئه‌وه‌ى ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه بپارێزین كه سه‌ده‌ها ساڵه به‌یه‌كه‌ون.
"
