هیچ بڕیارێک نییە بۆ کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمان
تارق جهوههر ڕاوێژكاری ڕاگهیاندنی سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان لەلێدوانێکی تایبەت بۆ ئاژانسی پەیامنێر وتی: \"تائێستا هیچ بڕیارێک نییە کە کۆبونەوەی نائاسایی پەرلەمان بکرێت. ئەوەی هەیە ئەوەیە کە سەرۆکایەتی پەرلەمان بەیاننامەیەکی دەرکردووە دەربارەی ئەو ڕووداوانەی لە ناوچەی بادینان هاتە پێشەوە و بەتوندی ئیدانەی هەموو کارێکی توندوتیژی کردووە کە بۆتە هۆی سوتاندنی ئوتێلی هاوڵاتیان لەزاخۆ و سوتاندنی بارەگای یەکگرتووی ئیسلامی. داواشی کردوە کە حکومەتی هەرێم بەپەلە ڕێوشوێنی یاسایی بگرێتە بەر و لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە بکات.\""
وتیشی: \""پەرلەمانی کوردستان لای خۆیەوە هەر دوو لیژنەی ناوخۆ و مافی مرۆڤی ڕاسپاردوە کە بەدواداچوون بۆ ئەو ڕووداوانە بکەن کە لە ناوچەی بادینان هاتە پێشەوە. چاوەڕوان دەرکرێت کە لیژنەکانی پەرلەمان ڕاپۆرتی خۆیان ئامادە بکەن و پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی بکەن و دوای ئەوە سەرۆکایەتی پەرلەمان هەنگاوەکانی داهاتووی دەرگرێتە بەر.\""
ئاماژەی بۆئەوەش کرد: \""داواکردنی کۆبوونەوە زۆر ئاساییە لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە و دەتوانن داوا پێشکەش بکەن و دواتریش سەرۆکایەتی پەرلەمان دیراسەی داواکەیان دەکات و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.\"""
