راگه‌یاندنێك له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رزی كوردستان
له‌كاتێكدا خه‌لكی كوردستان به ئومێده‌وه چاوه‌ڕێی هه‌نگاوه‌كانی چه‌سپاندنی زیاتری ئه‌زموونی دیموكراسی و فیدراڵی هه‌رێمی كوردستان بوون، له‌پێناو قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی و هاوخه‌باتی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و گشت پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان، بۆ گه‌شه‌پێدانی زیاتری ئه‌زموونه‌كه‌مان و سه‌رخستنی پرۆسه‌ی چاكسازی و به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان له‌عیراقی فیدراڵ‌دا.
زۆر به‌داخه‌وه رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 2/12/2011 چه‌ند رووداوێكی نه‌خوازراوی دوور له‌یاسا له‌ناوچه‌ی بادینان روویاندا، به‌په‌لاماردان و سوتاندنی چه‌ند دوكانێك و دوو ئوتێلی گه‌شتیاری هاولاتیانی مه‌سیحی و ئێزیدی له شاری زاخۆ ده‌ستی پێكرد و دواتریش شاری دهۆك و قه‌زای سیمێلیشی گرته‌وه، به‌هۆیه‌وه‌ش باره‌گاكانی یه‌كگرتووی ئیسلامی سوتان، ئه‌م روواداوانه‌ش بوونه مایه‌ی نیگه‌رانی وبێزاری خه‌ڵكی كوردستان.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتێكدا زۆر به‌توندی ئیدانه‌ی هه‌موو كارێكی نایاسایی ده‌كات كه‌له‌دژی موڵك و ماڵی هاولاَتیان وسامانی گشتی و باره‌گای لایه‌نه سیاسیه‌كان ئه‌نجام بدرێ، داواش له‌گشت لایه‌نه‌كان وهاولاَتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌دان به‌خۆیاندا بگرن و یه‌كتری تاونبار نه‌كه‌ن و چاوه‌روانی ئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌كان بكه‌ن، له‌پێناو ئارامكردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه وگه‌یشتن به‌راستیه‌كان و وه‌رگرتنی رێوشوینی یاسایی پێویست.
ئه‌ركی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییش وا ده‌خوازێ هه‌موولا هاوكاری ئه‌و لیژنه تایبه‌تیه بكه‌ن كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێكهاتووه و نوێنه‌ری په‌رله‌مانی كوردستانیشی تێدایه، بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌باره‌ی رووداوه‌كانی (زاخۆ و دهۆك و سیمێل) به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن.
له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا ئه‌ركی لایه‌نه سیاسیه‌كان و هاولاتیانی هه‌رێمی كوردستانه به‌گشتی، كه به‌گیانی لێبوورده‌یی و یه‌كتر قبوڵكردنه‌وه، هاوكاری پێویستی دامه‌زاروه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و هه‌نگاوی جدی بنێن بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی باردۆخه‌كه و رێگرتن له هه‌ر هه‌وڵ وپیلانێكی تێكده‌رانی دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان، كه ده‌یانه‌وێ ئاژاوه ودوو به‌ره‌كی له‌نێوان پێكهاته‌كانی كوردستان بنێنه‌وه.
هه‌روه‌ك دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه‌په‌رله‌مانی كوردستانیش وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی هه‌لبژێردراوی خه‌ڵكی كوردستان وناوه‌ندی بریاره چاره‌نووسازه‌كانی گه‌له‌كه‌مان وه‌ك هه‌میشه به‌وردی چاودێری و به‌دواداچوون بۆ رووداو و پێشهاته‌كانی هه‌رێم ده‌كا و كار ده‌كات له‌پێناو چه‌سپاندنی یاسا و پاراستنی به‌رژوه‌ندی بالاَی گه‌له‌كه‌مان، بۆ ئه‌مه‌ش سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان لیژنه‌ی ناوخۆ و لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان راسپاردووه كه‌به‌دواداچوونی ورد بۆ رووداوه‌كان بكه‌ن وراپۆرتی خۆیان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكه‌ن، له‌پێناو خستنه‌رووی راستیه‌كان.
به‌رێزان
لێره‌وه داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین رۆڵی ته‌واوی خۆی ببینێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه به‌پاراستنی سه‌روه‌ری یاسا‌و دادپه‌روه‌ری هه‌موو ئه‌و هه‌ولاَنه‌ش ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌یانه‌وێ له رۆڵی په‌رله‌مان كه‌مبكه‌نه‌وه له‌به‌دواداچوونی رووداوه‌كاندا، چونكه ئه‌و بۆچونانه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌زموونه‌كه‌مان وكۆمه‌لاَنی خه‌ڵكدا نییه، وده‌چێته خانه‌ی زیانگه‌یاندن به ئیراده خه‌ڵكی كوردستان كه‌ده‌نگیان پێیداوه.
داواش له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان و جه‌ماوه‌ری كوردستان ده‌كه‌ین كه هاوكاری دامه‌زراوه ره‌سمیه‌كانی هه‌رێم بكه‌ن، ورۆلی ئیجابی خۆیان ببینین له هێمن كردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه و به‌رده‌وامبوون وپاراستنی ئه‌من وئاسایشی هه‌رێم وچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و دوور له توند‌و تیژی.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
3/12/2011
