ده‌قی دیمانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئاژانسی رۆیته‌رز
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌و دیمانه‌یه‌دا باس له‌وه ده‌كات كه به‌ر له ئیمزاكردنی ئه‌و گرێبه‌سته له‌گه‌ڵ نوری مالیكی سه‌رۆكی وه‌زیرانی ئێراقی فیدراڵ قسه‌ی كردووه و ئاگاداری كردووه‌ته‌وه و ئه‌ویش لاری ده‌رنه‌بڕیوه و ناره‌زاییه‌كه‌ی به‌غداشی به ناده‌ستووری دانا.
سه‌رۆك بارزانی گوتی: \"گرێبه‌سته‌كه ناده‌ستووری نییه. به‌ڵێ ئێمه گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ ئێكسۆن مۆبیل ئیمزاكردووه به گوێره‌ی ده‌ستوور، ئه‌و ناره‌زاییه‌ی گوێمان لێ ده‌بێت له هه‌ندێك به‌رپرسه‌وه ئه‌وه ناده‌ستوورییه. ئێمه پابه‌ندین به گرێبه‌سته‌كه‌وه و جێبه‌جێی ده‌كه‌ین به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌ینه ئه‌وه‌ی هه‌ندێك به‌رپرس له به‌غدا چی ده‌ڵێن، كه دژی ده‌ستووره.\""
سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه گرێبه‌سته‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئێكسۆن سوود به‌هه‌موو ئێراق ده‌گه‌یه‌نێت و نه‌ك ته‌نها هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها گوتیشی كه به هۆشدارییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌غدا له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه تووشی سه‌رسوڕمان بووه. سه‌رۆك بارزانی گوتی: \""به‌راستی زۆر سه‌یره و هیچ مانایه‌كی نییه. به‌لای ئێمه‌وه، هیچ مانایه‌ك نابه‌خشێت. له یه‌كه‌م هه‌نگاودا، من په‌یامێكم بۆ سه‌رۆك وه‌زیران نارد و له‌باره‌ی ورده‌كارییه‌كانه‌وه ئاگادارم كرده‌وه. ئه‌و وه‌ڵامه‌ی وه‌رمگرته‌وه ئه‌وه‌بوو كه هیچ ناڕه‌زاییه‌ك نییه. ئه‌مه به‌ر له ئیمزاكردنه‌كه بوو.\""
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جارێكی‌تر ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی نه‌وتی ئێراق گرت و رایگه‌یاند به‌غدا خاو و خلیچكی ده‌كات له په‌سه‌ندكردنی ره‌شنووسی یاسای نه‌وت و غاز كه له ساڵی 2007 له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ری كه‌وتبوونه رێككه‌وتن. سه‌رۆكی كوردستان گوتی: \""زۆر به ئاشكرا ده‌یڵێم، سیاسه‌تی نه‌وت له ئێراقدا سیاسه‌تێكی فاشیله. پرسیار له خه‌ڵكی ئێراق بكه‌ن كوانێ پاڵاوگه‌كانی نه‌وت؟ چه‌ند كاتژمێر كاره‌با بۆ هاووڵاتیان هه‌یه له ناوچه‌كانی ناوه‌راست و باشوور؟ و ئێراقیش له‌سه‌ر ده‌ریایه‌ك نه‌وت ده‌ژی. ئه‌گه‌ر سیاسه‌تێكی فاشیل نه‌بێت، ئه‌ی كه‌واته هۆكاره‌كه‌ی چییه؟\""
سه‌رۆك بارزانی هه‌ڵوێستی له‌مێژینه‌ی هه‌رێمی كوردستانی دووپاتكرده‌وه كه گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و غازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستوورین و هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌رداری ئه‌و مافانه نابێت له به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند به گوێره‌ی رێككه‌وتنێكی ساڵی 2007، هه‌ردوو حكوومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بن له ئیمزاكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت هه‌تاكو یاسای نه‌وت و غاز په‌سه‌ند ده‌كرێت. سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی: \""ئێمه ئه‌و مافه پیاده‌ده‌كه‌ین كه له لایه‌ن ده‌ستووره‌وه پێمان دراوه و هیچ به‌رپرسێك له به‌غدا بۆی نییه ئه‌مه‌مان لێ بستێنێت.\""
سازیش له‌سه‌ر كه‌ركووك ناكه‌ین
له‌باره‌ی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی چاوه‌ڕواندكرێت له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ركیا له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا رووبده‌ن، سه‌رۆكی كوردستان ئاماده‌یی نیشاندا بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ندی تاكو رێگه له خراپبوونی بارودۆخی ئاسایش بگرن. سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی: \""كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هیچ كاریگه‌رییه‌كی به‌سه‌ر ره‌وشی ئه‌منی هه‌رێمی كوردستاندا نابێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ هێزێكی ئه‌مه‌ریكی له كوردستان نه‌بووه. هه‌رچی بۆ ئاسایشی ماباقی ئێراقه مه‌ترسی له ئارادایه. ئێمه ئاماده‌ین هاریكاری له‌گه‌ڵ به‌غدایه بكه‌ین تاكو نه‌هێڵێن هیچ پێشێلكارییه‌كی یان بۆشاییه‌كی ئه‌منی دروست بێت.\""
له‌باره‌ی ناوچه دابڕاوه‌كانیشه‌وه، سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند حكوومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت له داواكردنی ئه‌نجامدانی راپرسی له‌سه‌ر چاره‌نووسی كه‌ركووك به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ته‌نازولێك بكه‌ن. سه‌رۆكی كوردستان گوتی: \""ئێمه زۆرترین نه‌رمیمان نواندووه له‌م مه‌سه‌له‌یه و كاتێك مادده‌ی 140-مان په‌سه‌ند كرد هیچ گومانمان له‌سه‌ر شوناسی ئه‌م ناوچانه نه‌بوو، ئه‌وان ناوچه‌ی كوردین.\""
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: \""چاره‌نووسی كه‌ركووك به‌ستراوه‌ته‌وه به جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140، ئه‌گه‌ر ئه‌م مادده‌یه جێبه‌جێ بكرێت ئه‌وه مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك چاره‌سه‌ر ده‌بێت و هه‌ر خه‌ڵكی كه‌ركووك خۆشیانن ئه‌و چاره‌نووسه‌یان دیاری ده‌كه‌ن.\""
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی جێبه‌جێنه‌كردنی مادده‌ی 140 و ده‌ستووری ئێراقیشه‌وه هۆشداریدا و گوتی: \""ئه‌گه‌ر هه‌وڵ هه‌بێت بۆ دواخستن یا خۆلادان له جێبه‌جێكردنی ده‌ستووری ئێراق، ئه‌وه داهاتووی وڵات زۆر مه‌ترسیدار ده‌بێت.\""
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی ره‌تكردنه‌وه هیچ ته‌نازولێك به‌رامبه‌ر به به‌غدا لبنوێنێت له ده‌ستهه‌ڵگرتن له كه‌ركووك به‌رامبه‌ر به رازیبوون به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دابه‌شكردنی داهات و گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت. سه‌رۆك بارزانی گوتی: \""به هیچ شێوه‌یه‌ك. ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی شوناسه، مه‌سه‌له‌یه‌كی شه‌ره‌فه، مه‌سه‌له‌یه‌كی كه‌رامه‌ته، چۆن ده‌توانین؟ مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و غاز بابه‌تێكی دیكه‌یه، ناكرێت هه‌رگیز پێكه‌وه بیانبه‌ستیته‌وه.\""
پرسی كورد له توركیا
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌گه‌ر هاتوو بارودۆخه‌كه زیاتر تێكچێت، ئه‌وكات ره‌نگه هه‌رێمی كوردستان بیر له‌وه بكاته‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ره‌وانه سنووره‌كان بكات له‌گه‌ڵ ئێران.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه حكوومه‌تی هه‌رێم له گفتوگۆدایه له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ راگرتنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ توركیا و گوتی: \""ئێمه له په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه و زۆرترین فشاری خۆمان به‌كار ده‌هێنین له‌سه‌ر په‌كه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانیان رابگرن چونكه ئه‌مه یاریكردنه به چاره‌نووسی گه‌لی كورد. ئێستا كاتی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی نه‌ماوه، ده‌كرێت به رێی ئاشتی و دیموكراتییه‌وه شه‌ڕ بۆ ئامانجه‌كه‌ت بكه‌یت، ئه‌مه چاره‌سه‌ره.\"""
