ئه‌مرِۆ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌گاته كوردستان
سه‌رچاوه‌كه له لێدوانێكدا به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند \"برِیار وایه پاش چه‌ند سه‌عاتێكی دیكه جۆزیف بایدن جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی حكومه‌تی ئه‌مریكا بگاته هه‌رێمی كوردستان\"".
سه‌رچاوه‌كه پتر روونیكرده‌وه، بایدن له رێگه‌ی فرِۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان و چاوه‌رِوانیش ده‌كرێ هه‌ر ئه‌مرِۆ له گه‌ڵ مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان كۆببێته‌وه.
به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه هیچ زانیاریه‌كی له باره‌ی وورده‌كاری ئه‌و پرس و بابه‌تانه ئاشكرا نه‌كرد كه له كۆبونه‌وه‌كه باسی لێوه ده‌كرێ."
