وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار پتر له ملیۆنێك دۆلار كۆمه‌كی زیان لێكه‌وتووانی شاری وان ده‌كات
ئهمرِۆ له رێوره‌سمێكدا له دیوانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ئه‌ندازیار سه‌میر عه‌بدوڵا مسته‌فا وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار رای گه‌یاند \"له چه‌ند رۆژی رابردوودا له سه‌رجه‌م شاره‌وانی شار و شارۆچكه و ناحیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك بۆ زیان لێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شاری وان له وڵاتی توركیا ئه‌نجامداوه، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و وه‌به‌رهێنه‌ر و سه‌رمایه‌داران هه‌رێم به ده‌نگ داواكاری و هه‌ڵمه‌ته‌وه هاتن.
هه‌روه‌ها گوتی :له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌كه‌كه، برِی ملیۆنێك و 70 هه‌زار دۆلار كۆكرایه‌وه، وه‌ك قۆناغی دووه‌م ئه‌م برِه هاوكارییه له رێگه‌ی ده‌زگه‌ی خێرخوازی بارزانیه‌وه ره‌وانه‌ی شاری وان ده‌كرێت، به‌شێك له هاوكارییه‌كه پاره بووه و به‌شێكی تریشی ژماره‌یه‌ك كه‌لوپه‌ل و پێداویستی و خانووی سه‌فه‌ری بووه بۆ نیشته‌جێ كردنی خه‌ڵكی زیانلێكه‌وتووی بوومه‌له‌رزه‌كه.
مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی رایگه‌یاند \""ئه‌و برِه كۆمه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری كۆی كردۆته‌وه له چوارچیوه‌ی هه‌ڵمه‌تی ده‌زگه‌ی خێرخوازی بارزانیه، ئێمه ئه‌و برِه هاوكارییه وه‌ك قۆناغی دوو به شێوه‌یه‌كی باش ره‌وانه‌ی شاری وان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خه‌ڵكی زیانلێكه‌وتوو باشتر بكه‌ین.
هه‌ر له رێوره‌سمه‌كه‌دا خه‌ڵاتی رێزلێنان به سه‌ر پتر له 30 خاوه‌ن كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ر و سه‌رمایه‌داری هه‌رێمی كوردستان كرا هاوكاری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یان كردووه."
