دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ وه‌فدی میدیاكارانی باكوور كۆبووه‌وه
ئه‌مڕۆ 30/11/2011 د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ وه‌فدی میدیاكارانی باكوور كۆبوه‌وه، وه‌فدی ناوبراو بڕیار‌و راسپارده‌كانی دیداری نێوان میدیاكارانی هه‌رێم و باكووریشیان پێشكه‌شكردو سوپاسی سه‌رۆكی حكومه‌تیشیان كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی لێیكردن.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم خۆشحاڵی به سه‌ردانی وه‌فدی میدیاكارانی باكوور بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و وتی: \"هیوادارم ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئێوه ببێته بناغه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی جیدی نێوان رۆژنامه‌نووس و سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی میدیای كوردستان له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌دا به‌ئاراسته‌ی یه‌كخستنی تواناكان و ره‌چاوكردنی بنه‌ما پیشه‌ییه‌كانی راگه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی زانیاری و هه‌واڵ و په‌ره‌پێدانی هوشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی\""، پشتگیری حكومه‌تی هه‌رێمیشی بۆ هه‌وڵی له‌م جۆره ده‌بڕی و رایسپاردن كه كار بۆ دروستكردنی میدیایه‌كی پێشكه‌وتووی كوردستانی بكه‌ن، به‌سودوه‌رگرتن له‌ئه‌زموونی وڵاتانی دراوسێ.
دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ته‌ئكیدیشی كرده‌وه، كه راگه‌یاندنی كوردی پێویسته كلتوری ئاشتی خوازی و رێزگرتن له‌مافه‌كانی مرۆڤ و خۆبه‌دورگرتن له‌توندوتیژی گه‌شه‌پێبدات و زیاتر ئه‌و راستییه بسه‌لمێنێت كه‌رێزگرتن له مافه‌كانی كورد‌و داواكاریه‌كانیان نه‌ك هه‌ر مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه نابێت بۆ سه‌ر دۆخی ناوچه‌كه، به‌ڵكو هۆكارێكی سه‌ره‌كی ئاشته‌وایی و ئارامیش ده‌بێت.
له‌و باره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان كرد كه چه‌ند لایه‌نێك وه‌كو مه‌ترسی له‌م ئه‌زمونه‌یان ده‌ڕوانی، به‌ڵام به‌كرده‌وه‌و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه بۆچوونه كه‌وته‌وه‌و ئێستا وڵاتانی دراوسێ و دنیای دره‌وه‌ش وه‌كو هۆكارێكی ئارامی عیراق سه‌یری هه‌رێمه‌كه‌ی خۆمان ده‌كه‌ن، سه‌رۆكی حكومه‌ت باسی له‌وه‌شكرد كێشه‌كان به‌هێزو شێوازی سه‌ربازی و به‌كارهێنانی زه‌بروزه‌نگ چاره‌نابن و به‌هه‌مان شێوه‌ش پێویسته كورد به‌دیالۆگ و دوور له‌توندوتیژی خه‌بات بۆ وه‌دیهێنانی مافه‌كانی بكات.
هه‌ر له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماده‌بوانی راسپارد كه كار بۆ پێكهێنانی ناوه‌ندێكی میدیای كوردستانی بكه‌ن كه راگه‌یاندنكارانی سه‌رجه‌م كوردستان و هه‌نده‌رانیش بگرێته خۆی و راشیگه‌یاند كه حكومه‌تی هه‌رێم پاڵپشت و هاریكاری ئه‌م ناوه‌نده ده‌بێت. هه‌روه‌ها د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ڵێنی ئه‌وه‌ش به‌میدیاكارانی باكووردا كه بۆ چاپكردنی به‌رهه‌مه‌كانیان له‌رێگای وه‌زاره‌تی رۆشنبیریه‌وه هاوكاریان ده‌كرێت.
دواتر ئاماده‌بوان سه‌باره‌ت به‌وه‌زعی سیاسی هه‌رێم و عیراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كوردستان و دنیای ده‌ره‌وه پرسیاریان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت كرد‌و ئه‌ویش وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانی دانه‌وه."
