یه‌كه‌م كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی جوگرافیاناسانی كوردستان به‌رِێوه‌چوو

یه‌كه‌م كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی جوگرافیاناسانی كوردستان به‌رِێوه‌چوو
به‌ دروشمی (بره‌ودان به‌ بواری جوگرافیا هه‌نگاوێكه‌ بۆ به‌ ده‌ست هێنانی ئامانجه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان) له‌ هۆڵی سه‌نته‌ری رۆشنبیری زانكۆی سه‌لاحه‌دین، یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی جوگرافیاناسانی كوردستان به‌رِێوه‌چوو.

له‌ كۆنگره‌كه‌دا كه‌ سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و نوێنه‌ری پارێزگای هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین ئاماده‌یبوون، ته‌حسین عه‌بدولره‌حیم سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ له‌ وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند: كۆمه‌ڵه‌ی جوگرافیاناسانی كوردستان له‌ ساڵی 2009 دامه‌زراوه‌ و ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خۆیه‌تی، كۆمه‌ڵه‌ 180 ئه‌ندامی هه‌یه‌ و رێگه‌ش به‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامان دراوه‌ ببنه‌ ئه‌ندامی كۆنگره‌، بۆیه‌ نێزیكه‌ی 100 ئه‌ندامی كۆنگره‌ به‌شدارییان تێیدا كردووه‌ و یه‌ك رۆژیش ده‌خایه‌نێ.


پاشان ژماره‌یه‌ك وته‌ له‌ لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌ كه‌ جه‌ختیان له‌ سه‌ر گرنگی به‌ستنی كۆنگره‌كه‌ و كاراكردنی رۆڵی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ بۆ بایه‌خدان به‌ پرسه‌كانی جوگرافیا له‌ كوردستاندا.
Top