له گه‌رِه‌كی عه‌ره‌بانی هه‌ولێر شوێنه‌وارێك كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 700 ساڵ به‌ر له زانین ده‌گه‌رِێته‌وه ده‌دۆزرێته‌وه
له گه‌رِه‌كی عه‌ره‌بانی شاری هه‌ولێر شوێنه‌وارێك كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 700 ساڵ پێش زانین ده‌گه‌رِێته‌وه له لایه‌ن تیمێكی شوێنه‌وارناسی ئه‌ڵمانی ده‌دۆزرێته‌وه.
نه‌وزاد هادی له رێوره‌سمی نمایش كردنی شوێنه‌واره‌كه له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند : مایه‌ی ده‌ستخۆشی كردنه له به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری هه‌ولێر و په‌یمانگای شوێنه‌وارناسی ئه‌ڵمانی كه له ئاكامی كردنیان له‌گه‌رِه‌كی عه‌ره‌بانی شاری هه‌ولێر ئه‌م شوێنه‌واره‌یان دۆزیوه‌ته‌وه.
پاشان حه‌یده‌ر حه‌سه‌ن به‌رِێوه‌به‌ری شوێنه‌واری هه‌ولێر رایگه‌یاند : ئه‌م شوێنه‌واره له گه‌رِه‌كی عه‌ره‌بان دۆزراوه‌ته‌وه و مێژووه‌كه‌ی بۆ 700 ساڵ به‌ر له زانین ده‌گه‌رِێته‌وه، كه تا ئێستاش پتر له 100 شوێنی شوێنه‌واری له‌م ناوچه‌یه دۆزراوه‌ته‌وه.
ئارنۆلڤ هاوسلایته‌ر به‌رپرسی په‌یمانگای شوێنه‌وارناسی ئه‌ڵمانی وتی، ئه‌وه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه له گۆرِێك و دوو گۆرِستان پێكهاتووه و به ووردی كاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
