جارێكی تر بومەلەرزە لە شاری (وان)ی دایەوە
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له توركیا بڵاویانكردنه‌وه كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر چه‌ند گوندێكی نزیك شاری (وان) ی هه‌ژاندووه، ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه كه بومه‌له‌رزه‌كه زیانی گیانی و ماددی به‌دواوه نه‌بووه، به‌ڵام ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆری لای گوندنشینانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه دروستكردووه.
جێی ئاماژه‌یه مانگی پێشوو بوله‌مه‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 7.2 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر شاری (وان) ی هه‌ژاندو نزیكه‌ی 700 كوژراو و برینداربوونی زیاتر له 1000 كه‌سی لێكه‌وته‌وه، هه‌روه‌ها زیانی ماددی زۆریشی لێكه‌وته‌وه.
