سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له مارتن كۆبله‌ر نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌عیراق
ئه‌مڕۆ 29/11/2011 د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له مارتن كۆبله‌ر نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌عیراق و سه‌باره‌ت به‌هه‌لومه‌رجی سیاسی عیراق و ناوچه‌كه‌و هه‌رێمی كوردستان بیرورایان ئاڵوگۆڕ كرد.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌باره‌ت به‌ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و چالاك كردنی ئاژانسه‌كانی له‌عیراق و هه‌رێمی كوردستان و پێشكه‌شكردنی هاریكاری هونه‌ری پێویست به‌حكومه‌تی عیراق بۆ جێبه‌جێكردنی برگه‌كانی ده‌ستور گفتوگۆ كرا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه پێویسته نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌رێگه‌ی ئاژانسه‌كانیه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان زیاتر په‌ره به‌كارو چالاكیه‌كانی بدات.
له‌ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا سه‌باره‌ت به‌وه‌زعی عیراق دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ره‌وشی ئه‌منی ناوچه دابڕاوه‌كان له‌دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه، بیر‌ورا ئاڵوگۆڕكراو ته‌ئكیدكرایه‌وه كه رێوشوێنی ئه‌وتۆ بگیرێته‌به‌ر كه‌رێگه له‌مه‌ترسی تیرۆرستان بۆ سه‌ر ژیان و سه‌لامه‌تی هاووڵاتیانی ناوچه دابراوه‌كان و ئه‌گه‌ری دزه‌كردنیان بۆ هه‌رێمی كوردستان بگرێت و كار بۆ ئه‌وه‌ش بكرێت ماده‌ی 140 جێبه‌جێ ببێت و كێشه ئه‌منی و خزمه‌تگوزاریه‌كانیش له‌م ناوچانه چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌تایبه‌تی كه دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌ركی زیاتر ده‌كه‌وێته سه‌رشانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوكان.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌عیراق، د. به‌رهه‌م ساڵح باسی له‌وه‌شكرد كه ئه‌مڕۆ له‌شاری مه‌خمور هه‌ڵمه‌تی چاندنی پێنج ملیۆن نه‌مام له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ گرنگیدانی حكومه‌ت به‌ئاینده‌و ئاستی خزمه‌تگوزاری و ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك له‌م ناوچانه‌دا.
