سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق ده‌كات
له دانیشتنێكدا ، كۆمه‌ڵێ پرسی گرنگ تاوتوێكران كه په‌یوه‌ست بوون به پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق و كاریگه‌ری ئه‌و كشانه‌وه‌یه و هه‌روا كاری ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و له‌م رووه‌وه نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجامی وتووێژه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند كه نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عیراق به‌رده‌وام ده‌بێت له‌و وتووێژانه‌ی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌كی گونجاو بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده‌یه بدۆزێته‌وه.
سه‌رۆك بارزانی_ش هیوای خواست كه ئه‌و وتووێژانه سوود و ئه‌نجامیان هه‌بێ و ته‌ئكیدیشی له‌وه‌كرده‌وه كه باشترین چاره‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ته‌واوی مادده‌ی(140)ی ده‌ستووری عیراقه‌و له‌م رووه‌وه چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوه عه‌مه‌لیه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانین ، ئێمه خۆشحاڵین به‌و رۆڵه‌ی كه ده‌یگێرن و ئاماده‌ین بۆ هه‌ر هاریكارییه‌ك ، به‌ڵام به‌مه‌رجێ ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌بێ ئه‌نجامێكیان هه‌بێ.
ئه‌مه‌و هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه ، به‌تایبه‌تی وڵاتی سوریا خرایه به‌رباس و له‌م رووه‌وه‌ش سه‌رۆك بارزانی و نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بیروبۆچوونیان سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه ئاڵوگۆڕكرد.
