سه‌رۆكی كوردستان كونسوڵگه‌ریی فه‌لستینی له هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه
ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ ئاماده‌بوونی مسعوود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان له رێوره‌سمێكدا كونسوڵگه‌ریی ده‌سه‌ڵاتی فه‌لستینی له هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا هه‌ر یه‌ك له كه‌مال كه‌ركووكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێم و كونسوڵ و نوێنه‌رانی وڵاتانی دنیا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یبوون.
سه‌ره‌تا مسعوود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند \"ئه‌مرِۆ رۆژێكی مێژووییه له نێوان هه‌ر دوو گه‌لی برا و زوڵملێكراوی كورد و فه‌لستین، خۆشحال بووم له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا به‌شدارم كه بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌ریی وڵاتی فه‌ڵستین له پایته‌ختی كوردستان\"".
وتی\"" گه‌لی كورد سه‌ردانه مێژووه‌كه‌ی مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكی فه‌ڵستینی به بیر دێته‌وه كه وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆكی وڵاتێكی عه‌ره‌بێكی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان كرد بوو،به‌م سه‌ردانه به‌ر به‌ستێكی زۆری شكاند و ئه‌مرِۆش ئه‌م كونسوڵگه‌رییه ده‌كه‌ینه‌وه كه وه‌ك به‌رده‌وامییه‌ك له به‌رده‌وام بوونی پێوه‌ندییه مێژوویی نێوانمان، ده‌مه‌وێ نه‌زمی خوروری بڵێم ئێوه له ناو گه‌لی خۆتانن و به‌رێز و ته‌قدیره‌وه رێزیان لێ ده‌گیرێ و سوپاستان ده‌كه‌م بۆ بانگێشت كردنم له رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی ئه‌م كونسوڵگه‌رییه\"".
دواتر نه‌زمی خوزوری كونسوڵی گشتی فه‌ڵستین له وته‌یه‌كدا رای ه‌یاند \""به ناوی سه‌رۆك و حكوومه‌ت وسه‌ركردایه‌تی فه‌لسیتن سوپاسگوزاری خۆمان پێشكش به سه‌رۆكی كوردستان ده‌كه‌ین كه به‌شداری له‌م رێوره‌سمه و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای فه‌لسیتن كردووه، ئێوه له‌گه‌ڵ ئێمه‌ن له سه‌رده‌می سه‌لاحه‌دین ئه‌یوبی و له‌گه‌ڵ خه‌باتی ره‌وای فه‌لسیتن وه‌ستان\""."
