نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خۆشحاڵه به‌و پێشكه‌وتانه‌ی له بواری پرسه‌كانی ئافره‌ت له كوردستان به‌دی هاتوونه
ئه‌مرِۆ له شاری هه‌ولێر په‌خشان زه‌نگه‌نه ئه‌مینداری ئه‌نجومی باڵای خانمان له كوردستان له گه‌ڵ مارتن كۆلێر نوێنه‌ری تایبه‌تی بان كی مۆن تاوتوێی پرسه‌كانی ئافره‌ت له كوردستان ده‌كه‌ن.
دوای به‌رِێوه‌چوونی كۆبونه‌وه‌كه، په‌خشان زه‌نگه‌نه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند \"تاوتوێی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندار به بواری ئافره‌ت و مافه‌كانی ئافره‌ت و ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان كراوه.
روونیشیكرده‌وه \""نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خۆشحاڵی خۆی ده‌ربرِیوه به‌رامبه‌ر به هه‌نگاوانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان بۆ پاراستنی مافه‌كانی ئافره‌ت گیراوه‌ته‌به‌ر.
پاشان مارتن كوَپله‌ر سكرتێرى تایبه‌تى بان كى مۆن سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رِایگه‌یاند\"" له كوردستان له بواری مافه‌ككانی ئافره‌ت و كاركردن له سه‌ر باشتركردنی بارودۆخی ئافره‌ت و به‌رِێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ئافره‌ت ده‌كرێت، ئه‌م هه‌نگاوانه جێگه‌ی ده‌ست خۆشی كردنه.
"
