ئه‌مرِۆ به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كونسوڵگه‌ریی گشتی وڵاتی فه‌لستین له‌ كوردستان ده‌كرێته‌وه‌

ئه‌مرِۆ به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كونسوڵگه‌ریی گشتی وڵاتی فه‌لستین له‌ كوردستان ده‌كرێته‌وه‌
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان له‌ لێدوانێكدا به‌ سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند \"ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه‌ له‌ شاری هه‌ولێر له‌ رێوره‌سمێكدا كونسوڵگه‌ریی گشتی وڵاتی فه‌لستین له‌ كوردستان كه‌ باره‌گه‌كه‌ی له‌ شاری هه‌ولێر ده‌بێت ده‌كرێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ روونیشیكرده‌وه‌ \""برِیار وایه‌ له‌ رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌رییه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زیرانی حكومه‌ت ئاماده‌بوون، هاوكات هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك وتار ده‌خوێندرێته‌وه‌\"".

به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه‌ زانیاری پتری له‌ باره‌ی به‌شداری كردنی گه‌وره‌ به‌رپرسانی باڵای كوردستان له‌ رێوره‌سمه‌كه‌ ئاشكرا نه‌كرد."
Top