به‌مه‌به‌ستى هه‌ماهه‌نگى زیاتر له‌بوارى كاره خزمه‌تگوزارییه‌كان و په‌ره‌پێدانى كه‌رتى گه‌شت و گوزار و بایه‌خدان به شوێنه‌واره‌كانى كوردستان ، ئه‌مرِۆ ئه‌ندازیار سه‌میر عه‌بدوڵلاَ مسته‌فا وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار له‌گه‌ڵ كونسوڵى گشتى میسر له هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى یاوه‌رى كۆبووه‌وه ، كه پێكهاتبوون له كونسوڵى بازرگانى میسر و بریكارى كۆمپانیاى سویدى بۆ كێبلاَتى میسرى و به‌رێوه‌به‌رى گشتى پرۆژه‌كانى نیشته‌جێ له میسر ، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى هه‌ولێریش ئاماده‌بوو، وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار خۆشحاڵى خۆى به هاتنى كونسولى گشتى میسر و شاندى یاوه‌رى كرد و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆمه‌ڵیك بوارى گرنگى هه‌یه كه كۆمپانیا و وه‌به‌رهینه‌كانى كۆمارى میسر ده‌توانن كارى تێدا بكه‌ن و ئه‌زموونى خۆیان تاقى بكه‌نه‌وه، له‌مباره‌وه ئاماژه‌ى به په‌ره‌پێدانى كه‌رتى گه‌شت و گوزار و ئه‌و هه‌نگاوانه كرد كه وه‌زاره‌ت بۆ ئه‌م كه‌رته هه‌ڵیگرتووه، له‌وانه‌ش دروستكردنى چه‌ندین ماسته‌ر پلان بۆ چه‌ندین پرۆژه‌ى گرنگ وه‌ك پرۆژه‌ى چیاى زاوا له دهۆك و پرۆژه‌ى و پرۆژه‌ى گه‌شتیارى به‌نداوى دهۆك و پرۆژه‌ى شارى گه‌شتیارى له‌سه‌ر چیایى سه‌فین ، سه‌باره‌ت به‌م پرۆژانه وه‌زیرى شاره‌وانى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه ئه‌م پرۆژانه هه‌موویان به رێگه‌ى وه‌به‌رهێنان ئه‌نجامده‌درین و دواى ته‌واو بوونى ماسته‌ر پلانه‌كان به‌رێگه‌ى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان پرۆژه‌كان جىَ به‌جىَ ده‌كرێت، له‌به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانیدا وه‌زیرى شاره‌وانى باسى له سێكته‌ره‌كانى خزمه‌تگوزارى كرد، وه‌ك پرۆژه‌كانى ئاو و ئاوه‌رِۆ و چۆنیه‌تى چاره‌سه‌ركردنى زبڵ و خاشاك و دروستكردنى رێگه و شه‌قامه‌كانى نێو سنورى شاره‌وانیه‌كان، بۆ ئه‌مه‌ش جه‌ختى كرده‌وه كه ئه‌م لایه‌نه‌نانه‌ش هه‌موویان بوارى گرنگن و ده‌توانریت كارى تیدا بكرێت، شاندى میوان وێراى پیشاندانى سوپاس گوزارى بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه ، ئومێدیان خواست كه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان په‌یوه‌ندییه‌كان فراوان بكرێت و بریكارى كۆمپانیاى سویدى بۆ كیبَلاَتى میسرى پێشنیارى ئه‌وه‌ى كرد كه كارگه‌یه‌كى كیبڵ دروستكردن له هه‌ولیر دابمه‌زریت و بۆ ئه‌مه‌ش ئاماده‌باشى خۆى خسته روو.