سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و جێگر‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆكانی كوردستان كۆبوونه‌وه
له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا د. به‌رهه‌م ساڵح وه‌كو ئه‌وله‌ویه‌تێكی سه‌ره‌كی حكومه‌ت باسی له‌بواری په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا كرد‌و دوپاتی كرده‌وه كه‌له‌م قۆناغه‌دا زانكۆكان ده‌توانن رۆڵێكی گه‌وره ببینین له‌پێگه‌یاندنی كادیری شاره‌زاو كارامه بۆ بازاڕی گه‌شه‌سه‌ندوی كوردستان و ناوچه‌كه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌كو سه‌رۆكی حكومه‌ت باسی لێوه‌كرد دابینكردنی پێداویستی و بینایه‌ی زانكۆكان و گه‌شه‌پێدانی توانای زانستی یه‌كێكه له‌مه‌رجه هه‌ره گرنگه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی زانكۆكانی كوردستان بتوانن هاوشانی پێداویستی بازاڕ‌و ئه‌و كۆمپانیا خۆماڵی و ده‌ره‌كیانه‌ی له‌كوردستاندا كارده‌كه‌ن، كادیری لێهاتوو به‌رهه‌م بهێنن كه‌توانای پێشبركێیان له‌بازارێ كاردا هه‌بێت.
هه‌ر له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له‌وه‌ش كرا سه‌ره‌ڕای پشتیوانی و هاوكاری حكومه‌ت بۆ بواری خوێندنی باڵا، ژماره‌یه‌كی به‌رچاویش له‌كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت و وزه له‌هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ش هه‌یه كه‌هاریكاری زانكۆكانی كوردستان بكه‌ن له‌بواری وه‌به‌رهێنانی توانای مرۆیی و دابینكردنی پێداویستیه‌كان و دروستكردنی بینادا، ته‌ئكیدیش كرایه‌وه كه‌زانكۆكان به‌رنامه‌ی پێویستی خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ دانانی رێوشوێنی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه‌دا كه‌پێویستیان به‌توانی مرۆیی لێهاتوو هه‌یه.
هه‌ر له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆكان، تیبێنی و راو سه‌رنجی خۆیان خسه‌ته‌ڕوو دوپاتیشیان كرده‌وه كه‌بایه‌خپێدانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌داواو پێداویستیه‌كانیان له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌و ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی هاریكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی بواری وزه ده‌رفه‌تی گه‌شه‌پێدانی توانای زانستی و وه‌رگرتن و دابینكردنی تاقیگه‌و پێداوستی تری سه‌ره‌كی خوێندنی باڵا دروست ده‌كات.
