جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت پێشوازی کرد له‌ کونسولی گشتی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی له‌ هه‌رێم

جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت پێشوازی کرد له‌ کونسولی گشتی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی له‌ هه‌رێم
ئه‌مرۆ به‌رێز ئازاد به‌رواری جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی کرد له‌ به‌رێز ( نه‌زمی حه‌زوری ) کونسولی گشتی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی له‌ هه‌رێمی کوردستان.

به‌رێز حه‌زوری رێزو سڵاوی سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی مه‌حمود عباس و حکومه‌تی فه‌له‌ستینی گه‌یانده‌ حکومه‌ت و گه‌لی هه‌رێمی کوردستان و خۆشحالی خۆی راگه‌یاند که‌ وه‌ک یه‌که‌م نوێنه‌ری فه‌له‌ستین له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌ست به‌کاربووه‌ .

هه‌روه‌ها سوپاس و ستایشی خۆی بۆ حکومه‌ت و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان دوپات کرده‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی پیًشکه‌ش به‌ کونسوگه‌ری فه‌له‌ستین کراوه‌ . له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت خۆشحالی خۆی ده‌ربری به‌ کردنه‌وه‌ی کونسولگه‌ری فه‌له‌ستین له‌ هه‌رێمی کوردستان و ئاماده‌یی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی ده‌ربری به‌ پێشکه‌ش کردنی هه‌موو هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی پێویست .

په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان گه‌لی کوردو فه‌له‌ستین و رێ و شوێنی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆلیه‌کان ته‌وه‌رێکی تری دیداره‌که‌ بوو .
Top