بریاره وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌شداری له كۆڕوكۆبونهوهكانی كه‌رتی ته‌ندروستی جیهانی بكات
له‌دانیشتنێكدا گفتوگۆله‌باره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستی هه‌رێم و ناوچه‌كه كرا به‌تایبه‌ت دۆزینه‌وه‌ی ئالیته‌ی پێشكه‌وتنی ئه‌و كه‌رته و باشتركردنی له‌هه‌رێمی كوردستان.له‌رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان بۆپزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌لایه‌ن پسپۆران و شاره‌زایانی ووڵاتانی پێشكه‌وتوو.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه د.تاهیر هه‌روامی وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماده‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌تی پیشاندا بۆزیاتر هاوكاری كردنی نێوانیان به‌تایبه‌ت هێنانی پزیشكانی بیانی و هاندانی دكتور و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان.
له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرسی نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان باسی له‌هه‌وڵه‌كانی خۆیان كرد بۆبه‌ره‌وپێش بردنی كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌رێم له‌رێگه‌ی ناساندن و به‌شداری پێكردنی پزیشكانی و كارمه‌ندانی ناوخۆی هه‌رێم لهكۆروكۆبونهوهكان كهلهسهرئاستی جیهان به‌رێوه‌ده‌چێت.
هه‌مان رۆژ به‌ئاماده‌بوانی د.تاهیر هه‌ورامی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ته‌ندروستی و به‌كاربه‌ر له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان و پزیشكان و پسپۆرانی شاره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كۆتایی به وۆركشۆپێكی تایبه‌ت هات كه‌له‌باره‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانی چاودێری به‌ركه‌وتوان له‌عێراق له‌شاری هه‌ولێر سازكرابوو.
لهووتهیهكیشی وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كرد بۆزیاتر به‌ره‌وپێش بردنی كه‌رتی ته‌ندروستی له‌رێگه‌ی هێنان و به‌شداری پێكردنی پزیشكانی ناوخۆی له‌گه‌ڵ هاندانیان و ناردنهدهروهیان به‌مه‌به‌ستی ته‌واو كردنی خوێندن و به‌ده‌ستا هێنانی بڕوانامه‌ی باڵا لهبوارهجیاجیاكاندا.
پاشان باسی له‌زۆری روداوه‌كانی هاتوچۆ و به‌ركه‌وتوان كرد لهعێر ق و هه‌رێمی كوردستان كه هۆكاری مردن و كه‌م ئه‌ندام بونی به‌شێكی زۆری دانیشتوانن له‌رێگه‌ی پابه‌ندنه‌بونیان به رێنمایه‌كانی لایه‌نی په‌یوه‌ندار.
دواتر له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه چه‌ندین ووته پێشكه‌ش كرا‌و تیایدا زیندوكردنه‌وه و به‌ره‌وپێش بردنی كه‌رتی ته‌ندروستیان به گرنگ زانی بۆئه‌وه‌ی ره‌وشی ته‌ندروستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بگاته ئاستێكی باڵا له‌خزمه‌ت كردنی دانیشتوانه‌كه‌ی. له‌كۆتایش داوكاربون لێكۆلینه‌وه و به‌دواداچون بۆبهركهوتوان بكرێت له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
