سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ده‌كات سه‌باره‌ت به مه‌رگه‌ساتی ده‌ڤه‌ری دێرسم
دوابەدوای لێدوانەکانی سەرۆکوەزیرانی تورکیا سەبارەت بە کارەساتی کۆمەڵکوژیی دەڤەری دێرسم لە کوردستانی تورکیا، لە بەیاننامەیەکدا پێشوازیی لەو لێدوانانە کرد. دەقی بەیاننامەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەمجۆرەیە:
\"به‌ڕێز ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكوه‌زیرانی كۆماری توركیا دوێنێ چوارشه‌ممه 23/11/2011 له ئه‌نقه‌ره و له میانی كۆبوونه‌وه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، هه‌ڵوێست و لێدوانی زۆر بوێرانه‌ی نواند سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی مه‌رگه‌ساتی ساڵانی (1936 - 1939)ی ده‌ڤه‌ری دێرسم و به‌ڕێزیان له وته‌كه‌یدا به ناوی ده‌وڵه‌تی توركیاوه داوای لێبوردنی له خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه كرد و مه‌رگه‌ساته‌كه‌شی به گه‌وره‌ترین رووداوی تراژیدی له مێژووی نوێی توركیا وه‌سفكرد.
ئێمه به‌ڕێز و ستایشه‌وه پێشوازیی له‌و لێدوانانه‌ی به‌ڕێز ئه‌ردۆگان ده‌كه‌ین و پێمانوایه لێدوانی بوێر وئازایانه‌ی له‌مجۆره، نووسینه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی واقعییه‌تی مێژوویێكه كه تێیدا مه‌رگه‌ساتی نه‌خوازراو ده‌رهه‌ق به كورد روویانداوه، ئه‌م هه‌نگاوه هه‌روه‌ها زیاتر رێگا له‌به‌رده‌م ئه‌و سیاسه‌تی كرانه‌وه‌یه خۆش ده‌كات كه توركیا گرتوویه‌تیه به‌ر، بۆیه هه‌ڵوێستی ئازایانه‌ی له‌م شێوه‌یه متمانه و بڕوایه‌كی به‌هێز له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌خوڵقێنێ.
بێگومان ئه‌نجامی گرتنه‌به‌ری ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یه خزمه‌ت به هه‌موو لایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێ و بنه‌ماكانی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی توندوتۆڵ ده‌كات، هاوكات پرۆسه‌ی كرانه‌وه‌ی دیموكراتیش له توركیا به‌ره‌و قۆناغێكی پرشنگدار ده‌بات.
وته‌بێژێك به ناوی
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
24/11/2011"
