زانكۆی ئه‌مریكی بۆ تاوتوێكردنی‌ رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی رۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست له‌ سلێمانی كۆنفرانسێك سازده‌كات

زانكۆی ئه‌مریكی بۆ تاوتوێكردنی‌ رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی رۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست له‌ سلێمانی كۆنفرانسێك سازده‌كات
زانكۆی ئه‌مریكی له‌ سلێمانی له‌ ژێر دروشمی \"سه‌ربه‌ستی، دیموكراسی و پێشهاته‌ واقیعیه‌كانی رۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا\"" بۆ تاوتوێ‌ كردنی‌ دوایین گۆڕانكاریه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست، له‌ ئه‌مڕۆوه‌ كۆنفڕانسكی‌ دوو رۆژه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بات

به‌پێی‌ راگه‌یاندنی‌ زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ كه‌ نوسخه‌یه‌كی‌ ده‌ست په‌یامنێر كه‌وتووه‌، ئه‌م كۆنفرانسه‌ دوو رۆژیه‌ له‌ لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی (ئه‌كێلیس-بۆدمان) سپۆنسه‌ر كراوه‌ و له‌ رۆژانی پێنج شه‌ممه‌ 24/11 و هه‌ینی 25/11/2011 له‌ سلێمانی سازده‌كرێت.

كریستۆفه‌ر هیڵ باڵوێزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، دكتۆر لاری دایمۆند له‌ زانكۆی ستانفۆرد، دكتۆر ساندی لاكۆف له‌ زانكۆی كالیفۆرنیا و سان دیێگۆ، ئێریك ب. براون له‌ په‌یمانگای هه‌دسۆن و دكتۆر فرانسیۆس زابال له‌ په‌یمانگای دێمۆندی‌ عه‌ره‌بی.

به‌شداری‌ كردن له‌و كۆنفرانسه‌دا سنوورداره‌ و ته‌نیا ئه‌ندامان و قوتابیانی‌ زانكۆكه‌ و میوانانی‌ بانگهێشتكراو له‌گه‌ڵ‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندن و میدیاكان بۆیان هه‌یه‌ به‌شداریی‌ بكه‌ن.


-PNA"
Top