وه‌فده‌كه‌ی كوردانی سوریا له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی كۆده‌بێته‌وه
دكتۆر كامه‌ران حاجی عه‌بدو ئه‌ندامی وه‌فده‌كه به PUKmedia ی راگه‌یاند: دوێنی ئه‌ندامانی وهفدهكهیان به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدلحه‌مید ده‌روێش سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی پێشكه‌وتووخوازی كورد له‌سوریا له‌گه‌ڵ نه‌بیل عه‌ره‌بی ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی كۆبوونه‌ته‌وه‌و له‌و دیداره‌شدا تاوتوێی بارودۆخی ئێستای سوریا و ره‌وشی ناهه‌مواری كورد‌و ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د دووچاری بوونه‌ته‌وه كراوه.
هه‌ردوێنێش ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمان و ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی و لایه‌نه سیاسیه‌كانی تری سوریا كۆبوونه‌ته‌وه.
دكتۆر كامه‌ران حاجی عه‌بدو راشیگه‌یاند: وهفدهكهیان له‌لایه‌ن پارتی وه‌فدی میسرییه‌وه داوه‌تنامه‌یه‌كی ره‌سمییان ئاراسته كراوه بۆئه‌وه‌ی سه‌ردانیان بكه‌ن و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌و پارته كۆببنه‌وه.
