فه‌لاح مسته‌فا پێشوازى له باڵیۆز نه‌زمى حه‌زورى، كونسوڵى گشتى فه‌ڵه‌ستین له هه‌رێم ده‌كات
دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندین دیدار‌و چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و به‌رپرسه بالاَكانى ده‌سه‌لاَتى فه‌ڵه‌ستین ئه‌نجامدا به‌رِێز باڵیۆز نه‌زمى حه‌زورى كونسوڵى گشتى فه‌ڵه‌ستین گه‌رِایه‌وه هه‌رێمى كوردستان و سه‌ردانى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى كرد و له‌لایه‌ن فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى پێشوازى لىَ كرا.
كونسوڵى گشتى فه‌ڵه‌ستین له هه‌رێم پیرۆزبیایى جه‌ژنى قوربان و رێزوسلاَوى به‌رِێز مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكى ده‌سه‌لاَتى فه‌ڵه‌ستینى گه‌یانده به‌رِێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سوپاس گوزارى حكومه‌تى فه‌ڵه‌ستینى بۆ به‌رِێزیان دووپاتكرده‌وه بۆ ئه‌و هه‌موو هاوكارى و ئاسانكاریانه‌ى كه پێشكه‌ش به كونسوڵى گشتى فه‌ڵه‌ستینى كراوه.
به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت ئاماده‌یى فه‌رمانگه‌ى نیشاندا بۆ هه‌ر هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیه‌ك له پێناو سه‌رخستنى ئه‌رك و كارى نوێنه‌رایه‌تى ولاَتانى بیانى له هه‌رێم و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان. هاوكات هیواى خواست كونسوڵگه‌رى گشتى فه‌ڵه‌ستین بتوانىَ په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان زیاتر په‌ره پێبدات به تایبه‌ت له‌و بوارانه‌ى كه ده‌كرىَ هه‌ردوولا كارى له‌سه‌ر بكه‌ن.
هه‌ر له دیداره‌كه باس چۆنیه‌تى زیاتر پته‌وكردنى په‌یوه‌ندى نێوان گه‌لى فه‌له‌ستین و گه‌لى كوردستان كرا، هه‌روه‌ها باس له دواهه‌نگاوه‌كان كرا له‌مه‌رِ رێوشوێن و مه‌راسیمى كردنه‌وه‌ى كونسوڵگه‌رى گشتى فه‌ڵه‌ستین كرا له هه‌ولێر كه برِیار وایه له داهاتوویه‌كى نزیك بكرێته‌وه.
