وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوانی هه‌رێم 530 ته‌رمی تری ئه‌نفال كراوی كورد له گۆرِه به كۆمه‌ڵه‌كانی مه‌هاری ده‌رهێناوه
فوئاد عوسمان سایتی (گوڵان میدیا) ی راگه‌یاند \"دوێنێ شه‌و شاندی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان كۆتایی به‌و سه‌ردانه هێنا كه به‌مه‌به‌ستی دروست كردنی هاوئاهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته پێوه‌نداره‌كانی حكوومه‌تی عێراق و ئیداره‌ی پارێزگه‌ی دیوانیه سه‌ردانی شاری به‌غدا و دیوانیه‌ی كرد بوو\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا \""له میانی چه‌ند رۆژێكی كاركردن توانرا 530 ته‌رمی تر له نێو گۆرِه به كۆمه‌ڵه‌كانی پارێزگه‌ی دیوانیه كه به گۆرِی ناوچه‌كانی مه‌هاری ناسراوه ده‌ربهێنین، ئه‌م ته‌رمانه ئێسته له په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری پارێزگه‌ی دیوانیه دانراوه، واته كۆی گشتی ئه‌و ته‌رمانه‌ی تا ئێسته له‌و گۆرِه به كۆمه‌ڵانه ده‌رهێنراوه گه‌یشتۆته 701 ته‌رم و له‌م ژماره‌یه‌دا 201 ته‌رم هێندراوتهوه هه‌رێمی كوردستان\"".
روونیشیكرده‌وه \""له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی عێراق رێكه‌وتووین په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری پارێزگه‌ی به‌غدا نمونه‌ی بۆ پشكنینی dna بۆ ته‌رمی ئه‌نفال كراوه‌كان بكات\"".
وتیشی\""له به‌ر ئه‌وه‌ی له ئێسته‌دا 201 ته‌رمی له په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری هه‌ولێر پشكنینان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت و توانای له خۆ گرتنی ئه‌و ژماره‌یه‌شی نییه، بۆیه وا به باش زاندرا تا ته‌واوكردنی وه‌رگرتنی نمونه بۆ پشكنین ته‌رمه‌كان له په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری دیوانیه بمینێته‌وه، بۆیه هێنانه‌وه‌ی ئه‌و 530 ته‌رمه ره‌نگه پتر له مانگێكی تر بخایه‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی بیان هێنینه‌وه هه‌رێمی كوردستان\""."
