دوبه‌ی.. چه‌ند بڕیارێكی گرنگ له باره‌ی ئابوری كوردستان ده‌درێت
دوای كۆتایی هاتنی سه‌ردانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به ئابووری میرنشینی شاریقه، دوێنێ وه‌فدی باڵای بازرگانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكی یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامێتی هه‌ریه‌ك له سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژووری بازرگای و پیشه‌سازی سلێمانی و ئه‌یاد حه‌سه‌ن سه‌رۆكی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی دهۆك وئه‌حمه‌د عه‌لی محه‌مه‌د نوێنه‌ری بازرگانانی ئیداره‌ی گه‌رمیان و شاندێكی بازرگانی كوردستان گه‌یشتنه میر نشینی دووبه‌ی.
دواتر ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه له گه‌ڵ حه‌مه‌د بوع میم سه‌رۆكی ژوری بازرگانی و پیشه سازی دوبه‌ی كۆبوونه‌وه و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بڕیاری 4 خاڵی گرنگ سه‌باره‌ت به ئابوری و بازرگانانی كوردستان بۆ له‌مه‌و دووا درا .
شیلان خانه‌قا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ئابوری له ئیمارات رایگه‌یاند: كه‌له‌یه‌ن سه‌رۆكی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی دووبه‌یه‌وه پێشوازی له وه‌فده بازرگانیه‌كه‌ی هه‌ریَم كراوه.
هه‌روه‌ها له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان شاندی بازرگانانی كوردستان و سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی دوبه‌ی باس له دروست كردنی هه‌ماهه‌نگی بازرگانی ئابووری نێوان كوردستان و میر نشینی دوبه‌ی كرا‌و بریاردرا كه:
یه‌كه‌م: ژووری بازرگانی دوبه‌ی بڕیاری دا هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بخاته گه‌ڕ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی میرنشینی دوبه‌ی تا میكانیزمیَك بدۆزنه‌وه بۆ چاره‌كردنی كێشه‌ی فیزه بۆ بازرگانانی كوردستان تا بتوانن بێنه دوبه‌ی و بۆ له‌مه‌ودواش له رێگه‌ی یه‌كێتی ژوره بازرگانی و پیشه سازیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه فیزه بدرێته بازرگانانی كوردستان كه له پێشتر ئه‌وه گه‌وره‌ترین گرفتی بازرگانانی كوردستان بووه‌و نه‌یان توانیوه بێنه دووبه‌ی.
دووه‌م: هه‌روه‌ها ژووری بازرگانی دوبه‌ی بڕیاریدا كوردستان بكاته ئه‌ندامی ژووری یه‌كێتی ژووره بازرگانیه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی.
سێیه‌م: بڕیاردرا به‌م نزیكانه مونته‌دای ئابووری فراوان بۆ هه‌رێمی كوردستان له میرنشینی دوبه‌ی بكرێت به سه‌رپه‌رشتی ژووری بازرگانی و پیشه سازی دوبه‌ی.
چواره‌م:بڕیاردرا كوردستان و دوبه‌ی هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له بواری پێشه‌نگاكان و بۆله‌مه‌و دووا هه‌ردوولا به‌شدار بن له پێشانگاكانی یه‌كتردا.
