لیژنه‌ی یاسایی و سێ وه‌زیری حكومه‌ت پرسی خانووه بێ تاپۆكان تاوتوێده‌كه‌ن
گۆران ئازاد ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: سبه‌ینێ پێنج شه‌ممه لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان له ته‌لاری په‌رله‌مان میوانداری هه‌رسێ وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و وه‌زیری داد ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی خانوه بێ تاپۆكان له هه‌رێمی كوردستان، له‌ئێستاشدا ناحیه هه‌یه له كوردستاندا هیچ خانوویه‌كی تاپۆ نه‌كراوه‌و خزمه‌تگوزاری بۆ ده‌رنه‌چووه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته كێشه بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌و ناتوانن سود له سلفه‌ی عه‌قار وه‌ربگرن، له‌لایه‌كی تریشه‌وه رێگه خۆش ده‌كات بۆ دروستبوونی خانوو به‌شێوه‌ی نایاسایی و زیاده‌ڕۆیی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌و كاره بۆ حكومه‌تیش ناڕه‌حه‌ت ده‌بێت، چونكه له مه‌سه‌له‌ی دابینكردنی خزمه‌تگوزاریدا كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت، به‌ڵام به تاپۆكردنی ئه‌و ناحیه‌و قه‌زایانه‌ی كه تائێستا خانوه‌كانیان تاپۆیان نیه ده‌توانرێت زۆرترین كێشه له كۆڵ خۆی بكاته‌وه.
ناوبراو روونیشیكرده‌وه كه له‌ئێستادا یاسایه‌كی تایبه‌ت به خانووه بێ تاپۆكان له په‌رله‌مانی كوردستانه‌و دانیشتنی رابردوو بۆ ئه‌وه دواخرا تا زیاتر گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت له‌نێوان لیژنه‌ی یاسایی و وه‌زیره‌كاندا.
