سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سه‌رۆكی هه‌رێمی مالۆپۆڵسكای پۆلۆنی و سه‌رۆك په‌رله‌مانی ئه‌و هه‌رێمه ده‌كات
له دیدارێكدا ، سه‌رۆكی هه‌رێمی مالۆپۆڵسكای پۆلۆنی وێرای خۆشحاڵی ده‌ربڕین به سه‌ردانی شانده فراوانه‌كه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی ماۆپۆڵسكا بۆ هه‌رێمی كوردستان ، كورته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی مێژووی ئه‌و هه‌رێمه خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند كه مێژوویه‌كی هاوبه‌ش كوردستان و هه‌رێمی مالۆپۆڵسكای پۆلۆنی كۆده‌كاته‌وه ، هه‌رێمی مالۆپۆڵسكا بۆ ماوه‌ی (123) ساڵ دابهشكرابووه سه‌ر سێ پارچه و به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ش دووچاری ماڵوێرانی و دیكتاتۆریه‌تی نازی ببووه‌وه و كوردستانیش بۆ چوار پارچه و ئێستا هه‌ر دوو گه‌ل له قۆناغێكدان كه وا پێویست ده‌كات پێكه‌وه كار بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان بكه‌ن .
گه‌لی هه‌رێمی مالۆپۆڵسكا باش له هه‌وڵ و تێكۆشانی گه‌لی كوردستان و خه‌باتی سه‌ركرده‌ی مه‌زن بارزانیی نه‌مر بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئازادی و دیموكراتیه‌ت حالین و له هه‌وڵ و تهقهڵلاكانی سه‌رۆك بارزانی_ش ئاگادارن كه توانی له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌من و ئاسایش له هه‌رێمی كوردستان به‌رقه‌رار بكات و ده‌ستكه‌وتی گه‌وره بۆ گه‌لی كوردستان بێنێته‌دی و هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌وپێشه‌وه ببات و ئاماده‌یی گه‌لی مالۆپۆڵسكای پۆلۆنیشی نیشاندا له هاریكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا ، هه‌روه‌ها سه‌رۆك و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌رێمی مالۆپۆڵسكا به فه‌رمیی داوه‌تی سه‌رۆك بارزانی _یان كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌و مونته‌دا ئابوورییه جیهانییه چاوه‌ڕوانكراو به‌شدار بێت كه تیایدا سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیرانی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ئاماده‌ی ده‌بن .
سه‌رۆك بارزانی به گه‌رمی به‌خێرهاتنی سه‌رۆكی هه‌رێمی مالۆپۆڵسكا و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌و هه‌رێمه‌ی كرد و پشتیوانی و پشتگیری خۆیشی بۆ ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان نیشاندا و به خۆشحاڵییه‌وه داوهتنامهكهیانی قبوڵ كرد و هیوای خواست په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ر دوو هه‌رێمی كوردستان و مالۆپۆڵسكای پۆلۆنی بگاته ئاستی ویست و داوای هه‌ر دوولا و سوود له ئه‌زموونی یه‌كتر وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان بچێته قۆناغێكی پێشكه‌وتووتره‌وه.
