خاتوو دانیال میتران دۆستی دێرینی كورد كۆچیی دوایی كرد
ئه‌مرِۆ له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری پاریسی وڵاتی فه‌ره‌نسا خاتوو دانیال میتران له ته‌مه‌نی 87 ساڵی كۆچی دوایی كردووه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به بۆنه‌یه‌وه ماته‌مینی گشتی راده‌گه‌یه‌نێ.
كاوا مه‌حموود وته‌بێژی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" حكومه‌تی كوردستان نیگه‌رانه له كۆچیی دوایی خاتوو دانیال میتران و كورد له كۆچی دوایی ئه‌و خاتوونه دۆستێكی دڵسۆز و به وه‌فای له ده‌ستداوه\"".
روونیشیكرده‌وه \""ئێستاكه له خۆ ئاماده‌كردن داین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین به چ شێوه‌یه‌ك ئه‌م رووداوه ناخۆشه به‌رێ بكه‌ین\"".
وتیشی\"" حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ماوه‌ی یه‌ك رۆژ ماته‌مینی گشتی له ته‌واوی كوردستان راده‌گه‌یه‌نین\""."
