لیژنه‌ی په‌روه‌رده له‌گه‌ل فدراسیۆنى قوتابیان و خوێندكاران گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له ناوه‌نده‌كانى خوێندن ده‌كات
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له هۆڵى لێژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا به‌رێوه‌چوو، گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له ناوه‌نده‌كانى خوێندن كرا، له‌مباره‌یه‌وه لێژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا پاڵپشتى خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێگرد له ناوه‌نده‌كانى خوێندن بۆ فیدراسیۆنى قوتابیان و خوێندكاران دووپات كرده‌وه راشیانگه‌یاند به هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێز له ئیراده‌ى فیدراسیۆنه‌كه‌یان ده‌گرن ، له‌م باره‌یه‌شه‌وه لێژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا به پێویستى زانى فیدراسیۆن له نێوان خۆیاندا له‌سه‌ر بنه‌ما و پره‌نسیپه‌كانى هه‌ڵبژاردن رێك بكه‌ون و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش هاوكاریان بێت بۆ رایی كردنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان .
له ته‌وه‌رێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا باسیان له پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى قوتابیان له كۆلێژ و په‌یمانگاكان كرد ، له‌مباره‌یه‌وه لێژنه بریاریدا كه فیدراسیۆنى قوتابیان و خوێندكاران نوسراوێك پێشكه‌ش به لێژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا بكه‌ن بۆ ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى زیاتر بۆ وه‌رگرتنى قوتابیان و خوێندكاران له زانكۆ و په‌یمانگاكانى كوردستان .
