سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه‌كانی پاراستنی منداڵان كۆده‌بێته‌وه
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی پاراستنی منداڵان له سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا به ناوچه دابڕێندراوهكانیشدا چه‌ند پێشنیازێكیان پێشكه‌ش به سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ گرینگیدانی زیاتر به منداڵانی هه‌رێم له ڕووی وه‌رزش و هونه‌ر و په‌روه‌رده و ته‌ندروستییه‌وه ، به تایبه‌ت له باره‌ی منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشتیار و نه‌خۆشه‌كانی تالاسیمیا و ئۆتیزم و كه‌مئه‌ندامان و داوایان كرد حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر بایه‌خ به‌و منداڵانه بدات له رێگه‌ی ده‌ركردنی یاسایه‌كی تایبه‌ت به پاراستنیان.
سه‌رۆك بارزانی وێرای پیرۆزبایی كردن له منداڵانی كوردستان به بۆنه‌ی په‌سه‌ندكردنی رێكه‌وتنامه‌ی مافه‌كانی منداڵ له 20/11/1989 هیوای خواست كه ئه‌م یاده وه‌رچه‌رخانێك بێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی زیاتری مافه‌كانی منداڵان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌ویش به هاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی ئاسووده‌یان بۆ دابین بكرێت و ئاستی زانستی و رۆشنبیریان به‌رز بكرێته‌وه به شێوه‌یه‌ك بگاته ئاستی منداڵانی جیهان و به ئارامی و ئاسووده‌یی و به‌خته‌وه‌ری ژیان به سه‌ر ببه‌ن و له‌م رووه‌وه ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خێزان پێكه‌وه پابه‌ند بن به دروستكردنی كه‌ش و ژینگه‌یه‌كی گونجاو و باش بۆ به‌خێوكردن و په‌روه‌رده‌ی منداڵان و جه‌ختیشی له بوونی چاودێری كۆمهڵگاو حكومه‌ت بۆ پاراستنی مافه‌كانیان كرده‌وه ، به تایبه‌تی منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی ئاسووده و سه‌ربه‌رزانه به‌سه‌ر ببه‌ن و په‌ره به تواناكانیان بده‌ن و له‌م رووه‌وه‌ش سه‌رۆك بارزانی ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه ئه‌ركی خێزان كه‌متر نییه له ئه‌ركی حكومه‌ت ، بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌ك بایه‌خ به منداڵ بده‌ن و رۆڵی سه‌نته‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و خانه‌كانی نه‌وجه‌وانان و په‌یمانگاكانی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌تیشی به‌رزنرخاند له خزمه‌تكردنی منداڵانی بیركۆڵ و نابیست و نابینا‌و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و ته‌واوی پشتگیری خۆیشی بۆ ئه‌و سه‌نته‌رانه دووپاتكرده‌وه كه هه‌ر یه‌كه‌یان له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و خزمه‌تگوزارییه‌وه گرنگی به منداڵ ده‌ده‌ن .
