بازرگانانی كوردستان بۆ لەمەودووا پێش گەیشتنیان بۆ ئیماراتی شاریقە ناوی بازرگانیان پێدەدرێت
لەوبارەیەوە شیلان خانەقا نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری بازرگانی لە ئیمارات رایگەیاند: لە چوارچێوەی سەردانەكایان شاندی بازرگانانی كوردستان ئەمرۆ سەردانی فەرمانگەی پەرەپێدانی ئابوری حكومەتی ئیماراتی شاریقە یان كردوو و لە لایەن علی سالم محمود وراوێژكارانی ئابوری و كارمەندانی ئەو فەرمانگەیەوە پێشوازی یان لێكراو دوواتر لە دانیشتنێكدا گفتووگۆكرا دەربارەی پەیوەندی بازرگانی هەرێمی كوردستان و دەوڵەتی ئیمارات بە گشتی و ئیماراتی شاریقە بە تایبەت ،هەروەها لە و كۆبوونەوەیەدا بریاردرا بۆ لەمەودووا كە ناوی بازرگانی بۆ كۆمپانیا كوردستانیەكان پێش گەیشتنیان بۆ ئیماراتی شاریقە لە رێگەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری بازرگانی ناوی بارزگانی یان پێدەدرێت .
ناوبراو گوتیشی: هەروەها بریاریشدرا كە بۆ لەمەودووا ئیماراتی شاریقە هاوكاری سەرجەم كۆمپانیا كوردستانیەكان بكات و بیان بەستیتەوە بە سەرجەم لایەنە پەیوەندی دارەكان بەمەبەستی هاوكاری و پەرەپێدانی ئابوری هەردوولا.
