سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا ده‌كات
له دیدارێكدا كه باڵیۆزی عیراق له نه‌مسا و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و وڵاته ئاماده‌ی بوون، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه‌كانی پته‌وی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ل هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای به‌رده‌وامی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی خواست و رایگه‌یاند كه له نزیكه‌وه ئاگاداری ره‌وش و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی كوردستانه و خۆشحاڵه به گه‌شه‌كردنه‌كانی ئه‌مرۆی هه‌رێم و به‌شداری كۆمپانیا‌و وه‌به‌رهێنه‌رانی نه‌مسایی له پرۆسه‌ی ئه‌و گه‌شه‌كردنه‌دا و پیرۆزبایی له سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ ئه‌و هه‌موو ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه بۆ گه‌لی كوردستان هاتونه‌ته‌دی و ئومێدی خواست كه حكومه‌تی هه‌رێم له هه‌وڵی ئه‌ودابێت ده‌ستكه‌تی دیكه و زیاتر بۆ گه‌لی كوردستان بێنێته‌دی و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی نیشاندا بۆ هاریكاری كردنی هه‌رێم له گشت بواره ئابووری و بازرگانی و وه‌به‌رهێنان و وزه دا.
سه‌رۆك بارزانی سوپاسی وڵاتی نه‌مسای كرد له پشتیوانیكردنی خه‌ڵكی كوردستان له كاتی نه‌هامه‌تی و كاره‌ساته‌كاندا و هه‌روه‌ها له حه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و كوردانه‌ی كه ڕوویان تێكردبوو و به گرنگیه‌وه‌ش باسی بایه‌خی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و وڵاتی نه‌مسا كرد و رایگه‌یاند كه گه‌لی كوردستان خوازیاره په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتی نه‌مسا هه‌بێ به مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی دۆستایه‌تی نێوان هه‌ردوولا و پێشكه‌شكردنی هاریكاری پێویست به گه‌لی كوردستان و پشتیوانی به‌رده‌وامی ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان .
