ۆركشۆپی تایبه‌ت به‌چاودێری په‌رله‌مانی له‌باره‌ی چۆنیه‌تی دانانی بودجه‌وه ده‌ستیپێكرد
ۆركشۆپی چاودێری په‌رله‌مانی، تایبه‌تبوو به‌چۆنیه‌تی پرۆسه‌ی ئاماده‌كردن و دانانی بودجه و رۆڵی په‌رله‌مان له‌كۆی پرۆسه‌كه‌دا به‌پێی ئه‌زموونی وڵاتی به‌ریتانیاو له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانیه‌وه بابهتهكان خرانه‌روو، كه ئه‌وانیش (بیل بێرنت) به‌رێوه‌به‌ری پێشووی ده‌زگای ته‌كنیكی نیشتیمانی و نووسینگه‌ی چاودێری دارایی نیشتیمانی شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا و (تاڤیش سكۆت) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سكۆتله‌نداو (ئیه‌ن مینز) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌ریتانیا بوون.
لهۆركشۆپهكهدا قۆناغه‌كانی دارشتن و ئاماده‌كردنی بودجه‌و چۆنیه‌تی پێشكه‌شكردنی راپۆرته‌كان و میكانیزمه‌كانی په‌رله‌مان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا بۆ په‌رله‌مانتاران خرانه‌روو، بریاریشه وۆركشۆپه‌كه ماوه‌ی دوو رۆژ بخایه‌نێت.
