سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌عێراق و شاندێكی هاوڕێی
له‌دیدارێكدا گفتوگۆرا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌ریتانیا و عێراق و هه‌رێمی كوردستان و چۆنێتی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌فدی به‌ریتانی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌ریتانیا و بونی به‌رنامه وچالاكی هاوبه‌شی كلتوری و فه‌رهه‌نگی و خوێندنی باڵایان له‌نێوان هه‌ردولا به‌گرنگ و پێویست زانی.
بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی رۆشنبیری به‌ریتانی رایگه‌یاند كه‌مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی رۆشنبیری به‌ریتانییه له زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌هه‌ولێر بۆ پتر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه زانستی و كلتوری و فه‌رهه‌نگیه‌كانی نێوان هه‌ردولا, هه‌روه‌ها رایگه‌یاند له‌ماوه‌ی دوهه‌فته‌ی داهاتودا ده‌ستده‌كرێت به رێكخستنی كردنه‌وه‌ی خولی فێربونی زمانی ئینگلیزی.
له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا باس له په‌ره‌پێدانی پهیوهندییهزانستییهكانی نێوان زانكۆكانی كوردستان و به‌ریتانیا و گرنگی دروستكردنی هاوبه‌شی له‌نێوان زانكۆكاندا كرا و ئاماژه‌ش به سازكردنی فیستیڤاڵیكی تایبه‌ت به نمایشكردنی فیلم كرا.
لای خۆشیه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی خۆی بۆ كردنه‌وه‌ی ئهوئهنجومهنه رۆشنبیرییه‌ی به‌ریتانیا ده‌ربری و خوازیاربو په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا رۆژبه‌رۆژ پێشكه‌وتنی زیاتر و فراوانتر به‌خۆوه ببینێت تاوه‌كو به‌ریتانیا رۆڵی زیاتر بگێرێت له ئه‌نجامدانی چالاكیه‌كانی بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان و گرنگیدان به توانا و لێهاتویی لاوان و گه‌نجانی كوردستان و پێشخستنی پرۆسه‌ی خوێندنی باڵا و چالاكییه كلتوریه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردولا.
